تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۴
رۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا
 

به ووته‌ی مێدیایه‌کانی هه‌ریمی کوردستان، ناوەندى گەردونناسى نێودەوڵەتى، رۆژی دوشەممە‌ی حه‌وتووی داهاتوو وەک یەکەم رۆژنى جەژنى رەمەزان دیارکرد.

ناوەندەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێشبینی ناکرێت رۆژی یه‌کشه‌نبه بتوانرێت مانگ ببینرێت، بۆیە رۆژی دوشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ یەکەم رۆژی جەژنى رەمەزان دەبێت.