تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۲۶
چاپخانەی کوردستان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دامەزرا
هاژە_لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی 1915ی زایینی‌دا "چاپخانەی کوردستان" لە شاری حەلەب لە سەر دەستی مامۆستا "حسێن حوزنی موکریانی" دامەزرا.
"چاپخانەی کوردستان" لە ساڵی 1925 بۆ شاری ڕوواندز  ڕاگوێزراوە و مامۆستا موکریانی لە ساڵی 1926دا توانی گۆڤاری "زاری کرمانجی" لەوێ دەرکا.
دیارە "چاپخانەی کوردستان" لە سەر ده‌ستی حسێن حوزنی‌دا گرینگی‌ بە ڕۆژنامه و وشە و زمانی کوردی و مێژووی کوردستانی لە بەر چاو بووە.
سەرەنجام "چاپخانەی کوردستان" لە لایان "گیوی موکریانی" لە ساڵی 1936ی زایینی‌دا بۆ شاری هەولێر گوێزراوەتەوە و بۆ ماوەی 41 ساڵ لە شەقامی قەڵای هەولێر گیرساوەتەوە.