تاریخ: ۱۴۰۱/۱/۲۵
زانیووتە پێکەنین و زەردەخەنەکردن ئەم سوودانەشی هەیە؟

پێکەنین و زەردەخەنەکردن جگە لەوەی پێگەی کۆمەڵا‌یەتی کەسەکان لە کۆمەڵگادا بەهێز دەکات، چەندین سوودی گرنگیش بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەوانەش، کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و ئازاری ماسوولکەکان و دابەزاندنی فشاری خوێن.

ماڵپەڕی "سپۆتینگ" لە هەواڵێکیدا بە گوێرەی چەند لێکۆڵینەوەیەکی ژمارە پسپۆڕێکی تەندروستی چەند سوودێکی تەندروستی پێکەنین و زەردەخەنەکردنی بڵاوکردەوە کە بریتیین لەمانە

 ١ -پێکەنین و زەردەخەنەکردن گەنجتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەخات

 ٢ -یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن

 ٣ -ئازاری ماسولکە و جومگەکان کەمدەکاتەوە

 ٤ -سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

 ٥ -یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی کەسەکان

 ئەوەشیخستووەتەڕوو:" تەنانەت ئەگەر پێکەنین و زەردەخەنەکە راستەقینەش نەبێت، یارمەتی کەسەکان دەکات دڵەڕاوکێ و ."نیگەرانییەکانیان کەمببێتەوە و هەست بە باشتر بکەن