تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۲۴
چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە

هاژە_شارەزایەکی تەندروستی لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئاماژە بە چەند ڕێنماییەک دەکەن بۆ خۆپارستن لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

 نەخۆشی شەکرە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر زۆربەی ئەندامەکانی لەش، بەتایبەتی چاوەکان و دڵ، بۆیە پێویستە چەند ڕێگەیەک بگرینەبەر بۆ ئەوەی خۆمان لەو نەخۆشیە بپارێزین.

١. هەمیشە ئاگاداری کێشی لەشت بە
پێویستە ئاگاداری کێشی لەشت بیت و لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆت دابێت و لەکاتی زیادبوونی کێشت، پێویستە وەرزش بکەیت، هەروەها نیو کاتژمێر پێش هەموو ژەمێک کوپێک ئاو بخۆرەوە.

٢. هەمیشە ئەندامەکانی ناوەوەی لەشت بە تەڕی بهێڵەوە
هەندێک جار لەوانەیە نەزانیت کە ئایا برسیتە یان تونیتە؛ بۆیە باشترە کە ئەندامەکانی ناوەوەی لەشت بە ئاو تەڕبکەیتەوە نەک بە ئەو خۆراکانەی کە بڕێک ئاو بەڵام بڕێکی زۆر لە شەکرەکانیان تیادایە.

٣. دەفرەکەت پڕ بکە لە سەوزەکان
باشترە لە ژەمەکاندا، سەرەتا سەوزەکان بخۆیت پاشان خۆراکەکانی تر.

٤. لەکاتی نانخواردن سەیری تەلەفیزۆن مەکە
 لەکاتی نانخواردن سەیری تەلەفیزیۆن مەکە چونکە لەوانەیە وات لێبکات کە زیاد لە پێویست بخۆیت.

٥. دارچین
 دارچین بۆ ژەمە خۆراکییەکانت زیاد بکە. ئەم خۆراکە توونە ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیردەکات.

٦. پەستانی دەروونی
پەستانی دەروونی یەکێکە لە هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە، پێویستە خۆت لە پەستانی دەرونی ڕزگار بکەیت و ڕاهێنانی هەناسەدانی دروست بکەیت بۆ ئەوەی پەستانی دەرونیت لەسەر کەمببێتەوە.

٧. خەوتن
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئاماژەی پێکردووە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بەڕادەی پێویست ناخەون، ئەگەری زۆرە دووچاری نەخۆشی شەکرە ببنەوە، هەربۆیە پێویستە هەموو کەسێک ڕێژەیەکی پێوست بخەوێت.