تاریخ: ۱۴۰۱/۱/۸
بۆچی هەواڵەکانی کۆرۆنا دیار نەماون؟
 

هەواڵ و رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو رووماڵی جەنگی ئۆکرانیا و دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی شمەک ون بوون و وەک پێشووتر گرنگیان پێنادرێت.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی کە مانگی تەموزی 2021 بڵاوکراوەتەوە، کاتێک پرسیار لە 1000 کەسی جیاواز کراوە لەوەی ئایا چەندێک گرنگی بە هەواڵەکانی کۆرۆنا دەدەن، کەسەکان بەمجۆرە بڵاویان کردووەتەوە:

- 37%ـیان گووتیانە چیتر هەواڵەکانی کۆرۆنایان بۆ گرنگ نییە.

- 32%ـیان خۆیان لە هەواڵەکانی کۆرۆنا بەدوورگرتووە.

- 26%ـیان چیتر بەدوای هەواڵی کۆرۆنایا نەڕۆشتوون.

توێژینەوەکە دەریدەخات کە کەمبوونەوەی سەرنجەکان لەسەر بابەتێکی لەوجۆرە شتێکی باوە، بە تایبەتی لەلایەن گەنجانەوە، ئەمەش ئەنجامی دوای ئەو شۆکەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە تووشی دەبن.

دوای تەواو بوونی ئەو شۆکە، ئاستی ترس و نیگەرانی کەم دەبێتەوە و کەمتر گرنگی بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە دەدەن.