تاریخ: ۱۴۰۰/۱۲/۲۸
دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ) بڵاو کرایەوە
جەعفەر قارەمانی
دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ) لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە. 
ناسنامەی کتێب: دیوانی حەریق (ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی نوێ)، ساخکەرەوە: جەعفەر قارەمانی، محەممەد ئیسماعیل‌نەژاد، ٢٠٦ لاپەڕە، چاپەمەنی: پەخشانگای زانکۆی کوردستان ١٤٠٠ ک. هـ.
 
حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەندجار چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەو دیوانە تووشی ناتەواوییەکی زۆر وەک: هەڵەی ڕێنووسی، گۆڕانکاریی و دەست‌تێوەردانی هەڵە، داکەوتنی پیت و وشە، هەڵەی پیتچینی، نەپاراستنی مەودا و نیومەودای نێوان وشەکان و هتد، بووە، تاڕادەیەک کە خوێندنەوەی شیعرەکانی حەریق ئاستەم بووە و گەر خوێنەر وردبین نەبێت، ڕەنگە تووشی هەڵەی خوێندنەوەیی و تێگەیشتنی ناتەواو ببێت، بۆ نموونە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی دیوانی حەریق لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕ لە ساڵی ٢٠١١، نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەو دیوانەی کەم نەکردۆتەوە؛ بەڵکوو ڕەچاو چاپەکانی پێشوو هەڵەی زیاتری تێکەوتووە. ئەم ساخکردنەوەیە بەپێی کۆنترین نوسخە خەتتییەکان شیعری حەریق ساخ‌کراوەتەوە. لەم دیوانەدا بە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان و سوودوەرگرتن لە پێوەری زمانی و ڕەوانبێژی لێکدانەوەی دێڕە ساخکراوەکان بە شێوەی ڕووکەشی کراوە، هەرچەند زانستیی ساخکردنەوە جیاواز لە لێکدانەوەیە و لە ساخکردنەوەدا هەر جۆرە لێکدانەوەیەک هەڵەیە، بەڵام لەم دیوانەدا بۆ سەلماندنی دروستی وشە و لێکدراوە ساخکراوەکان بە شێوازێکی ڕووکەشی واتای دێڕەکان شی‌کراوەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، تەنیا ساخکردنەوەی شیعری حەریق نییە؛ بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک جیا لە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان- وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستەکانی شێوازناسی، کێشناسی و ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک بێ‌ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوە و ڕوانینی ڕەخنەیی بە دەق کارێکی ناتەواوە. ساخکردنەوەی ئەو دیوانە بەپێی پێوەرەکانی زانستیی ساخکردنەوەیی دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتی هەڵەی هاوشێوە لە ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیکی کوردی بگرێت.
حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەندجار چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەو دیوانە تووشی ناتەواوییەکی زۆر وەک: هەڵەی ڕێنووسی، گۆڕانکاریی و دەست‌تێوەردانی هەڵە، داکەوتنی پیت و وشە، هەڵەی پیتچینی، نەپاراستنی مەودا و نیومەودای نێوان وشەکان و هتد، بووە، تاڕادەیەک کە خوێندنەوەی شیعرەکانی حەریق ئاستەم بووە و گەر خوێنەر وردبین نەبێت، ڕەنگە تووشی هەڵەی خوێندنەوەیی و تێگەیشتنی ناتەواو ببێت، بۆ نموونە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی دیوانی حەریق لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕ لە ساڵی ٢٠١١، نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەو دیوانەی کەم نەکردۆتەوە؛ بەڵکوو ڕەچاو چاپەکانی پێشوو هەڵەی زیاتری تێکەوتووە. ئەم ساخکردنەوەیە بەپێی کۆنترین نوسخە خەتتییەکان شیعری حەریق ساخ‌کراوەتەوە. لەم دیوانەدا بە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان و سوودوەرگرتن لە پێوەری زمانی و ڕەوانبێژی لێکدانەوەی دێڕە ساخکراوەکان بە شێوەی ڕووکەشی کراوە، هەرچەند زانستیی ساخکردنەوە جیاواز لە لێکدانەوەیە و لە ساخکردنەوەدا هەر جۆرە لێکدانەوەیەک هەڵەیە، بەڵام لەم دیوانەدا بۆ سەلماندنی دروستی وشە و لێکدراوە ساخکراوەکان بە شێوازێکی ڕووکەشی واتای دێڕەکان شی‌کراوەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، تەنیا ساخکردنەوەی شیعری حەریق نییە؛ بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک جیا لە پشت‌بەستن بە نوسخە خەتتییەکان- وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستەکانی شێوازناسی، کێشناسی و ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک بێ‌ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوە و ڕوانینی ڕەخنەیی بە دەق کارێکی ناتەواوە.