بە پێی هەواڵی هاژە، ژمارەی ٢٢٢ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
مودیر مەسئول بەسەردێری "نەورۆز و هیوا" فایلی ئەمساڵی گۆڤار دەبەستێت و دەیهەوێ لە مانگی ڕەشەممەدا وێڕای خوێنەرەکانی بەرەو پیری مانگی نەورۆز و ساڵی نوێ بچێت.
ئەحمەد بەحری سەرەتای ساڵ و نەورۆز بە "ورە هەستانەوە" و "هێزی زاڵ بوون بەسەر ناکۆکی و ناحەزان" پێناسە دەکات کە "گوڵان سەر لەخاک دێننە دەر بە کوێرای چاوی زستان" و ئەم وڵاتە بە سەوزەڵانی دەشت و کەژ و کێو دەڕەنگێتەوە.
بەحری لای وایە ئەمساڵ کە خەریکە بارگەی تێک دەنێت ساڵێک بوو کە "پاراستنی فەرهەنگ و کولتوور و بە گشتی پێناسەی نەتەوەیی، کەوتە سەر بارێکی دی" بەتایبەتی "بایخدان بە زمانی دایک ئۆخژنی خستە سەر دڵی دایکی نیشتمان".
مودیر مەسئول بەدەسپێکی ساڵی نوێ دەیهەوێ گۆڕانکاری لە شێوەی کار کردنی گۆڤاری "کانی"دا پێک بهێنێت و بە هزرێکی دیکەوە منداڵانی نیشتمان بلاوێنێتەوە. هەر وەها بۆ پەرەپێدانی پتری خوێندەواری و فەرهەنگی کتێب ئیزنی فەرمیی چاپەمەنیی "بیر" بۆ ویرایش و ڕازاندنەوەی کتێب بۆ بەردەنگانی خۆی ڕادەگەیەنێت.
ئەحمەد بەحری لەکۆتایی دا "کار و تێکۆشانی فەرهەنگی بە کارێکی ڕەوای ئینسانی" دەبینێت بە جۆرێک کە کورد وەک ڕابردوو "نە دەست لە ئینساندۆستی و ئازادی بەرەی مرۆڤ بەردەدا و نە پشت لەو فەرهەنگ و زمانە دەکا کە باپیران و خۆی و نەوەکانی گۆچیان پێگرتووە."
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە ٢٢ وتاری کوردی و ٦ وتاری فارسی پێک هاتوون کە لەسەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی دەگیرسێنەوە.
لەم ژمارەیەدا بەشی (شێعر / تاباک، بابامیر)، (وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخمەندی) و (دەنگە ونبووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی) لەناو لاپەڕەکانی ئەم ژمارەیەدا نێوئاخن کراون.
وتارە کوردییەکان بریتنی لە:
نەورۆز و هیوا / مودیر مەسئول
پەرتەو کرماشانی / سوارە فتووحی
چراکانی نیشتمان / خەلیل عەبدوڵڵا
گۆمیلکەی ترس و ژیان / عەزیز وەلیانی
میرزا محەممەدئەمین مەنگوڕی / ڕاز ئەسعەد
هەڵبەزدابەزی نێچیر نیشانەی... / ئەحمەد ئەحمەدیان
چاپەمەنیی بیر / مەهاباد
"کانی" و ڕەوتێکی نوێ / یاقووب خزری
مەحموودی مەلاعیززەت / ڕیاز کاکە مەحموود
بە یادی دوکتۆر جەعفەری / ئەحمەد بەحری
مێژووی زانایانی ئایینیی موکریان / مەحموود فرووهەندە
زیرەک و دلۆڤانی / ناسر کەریمی
ماڵمیسانی ڕەش / ئارەزوو نەسری
کەتیرە لە کۆمەڵگای کوردەوایدا / سولەیمان سەعیدییان
لە پێناو زمانی کوردیدا / ئەحمەد بەحری
زیانی خورۆ / حەمەڕەش
شەوێک ڕوحی شاعیرانەم میوانی زێدەکەم دەبێ / ژاکاو
بەردەنووسی قەڵایچیی بۆکان / ئەنوەر سوڵتانی
بیرەوەرییەکی دەورانی منداڵی / محەممەدڕەسوڵ سەلیمی
خەزێنەیەکی بزری بەیتی کوردی / ڕێبوار عەجەمی
بەردە نەخشێنراوەکانی کوردستان / سەلام ئیسماعیلسورخ
پرچم لە گرەو دەنێم / عەبدوڵڵا هەمزە
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
ضرورت اجرای عدالت در قوانین مصوبه / شریف عظیمی
گزارشی از اوضاع جغرافیایی ساوجبلاغ مکری / محمد صمدی
آن سوی خاکستر و مه / وهاب فهمی
گل همیشه بهار / مسعود مستعان
آواز ئامۆزا گیان حسن زیرک / کرمی هەڤال
توصیه هایی در خصوص چهارشنبه سوری و نوروز / معاونت نیروی انتظامی
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لە کیژێکی مێرمنداڵ لە بۆنەی ئاوری نەورۆز و سەری ساڵ پێکهاتووە کە لە ئینتێرنێت وەرگیراوە.