تاریخ: ۱۴۰۰/۱۲/۱۹
په‌ڕتووکه‌شێعری «سابڵاغی جاران» ڕەوانەی بازاڕ کرا
به پێی هەواڵی هاژه، په‌ڕتووکه‌شێعری «سابڵاغی جاران» نووسراوەی قادر فه‌قێ‌زاده(کۆچی)ڕەوانەی بازاڕ کرا.
«سابڵاغی جاران» لە نووسینی قادر فه‌قێ‌زاده(کۆچی)کە لە چوارچێوی شێعری کلاسیک‌دا خۆی دەبینێتەوە، کەوته بەردیدی خوێنەران.
ئەم پەڕتووکە لە ۱۲۸ لاپەڕەدا و لەلایەن چاپەمەنی زانکۆ هاتووەتە وەشاندن.
هۆگرانی شێعری کوردی، دەتوانن ئەم کتێبە لە کتێب‌فرۆشییەکانی مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر وەدەست بخەن.