تاریخ: ۱۴۰۰/۱۲/۲۶
کتێبی "دەرمانی ژانی کەمەر بە زمانی وەرزشی" بە ۱۱ زمانی دونیا چاپ و بڵاوکرایەوە
بەپێی  هەواڵی هاژە، کتێبی پسپۆڕی وەرزیشی - پزیشکی بەرهەمی نووسەری مەهابادی ئەمیر محەممەد ئەمینی بە ۱۱ زمانی زیندووی دونیا چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لە ٨ بەشدا باس لەسەر ژانی کەمەر و ڕێگاکانی چارەسەری ئەم ژانە دەکات  
بەشەکان 
● ئاناتۆمی مۆرەکانی پشت
● ڕاوێژی پزیشکی و ڕاوێژی وەرزیشی و هۆکارەکانی وەدیهاتنی ژانی کەمەر
● چاکسازی کەمەر بە وەرزیشی شیاوی ماسوولکەکانی کەمەر
● خواردنی وەرزیشی شیاو بۆ بەهێزکردنی کەمەر
● شوێندانەریی گرینگی خەو بۆ هێدی کردنی ژانی کەمەر
● جۆری هەڵبژاردنی کەوش و پێڵاو و شوێنی پێڵاوی شیاو لە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی کەمەر
● ئاودەرمانی
● ڕاهێنانەکانی شیاوی ژانی کەمەر
کتێبی"دەمانی ژانی کەمەر بە زمانی وەرزشی"  لە یەکێتیی ئەورووپا بە زمانەکانی ئینگلیسی، ئاڵمانی، ڕووسی، فەڕانسەوی، ئیتالیایی، قهولەندی، لەهیستانی، پوڕتەغالی و ئیسپانیایی لەپاش ۳ جار هەڵسەنگاندنی داوەری چاپ و بڵاوکرایەوە
هەروەها لە وڵاتی ئێران لەپاش وەرگرتنی ئیزننامە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە بڵاوگەی تینوو موکریانی مەهاباد، چاپ و بڵاوکراوە.
هەر ئێستا نووسراوەی فارسی و کوردی ئەم کتێبە بەشێوەی‌‌ فیزیکی لەبەردەستانە و دەتوانن لە لایەن لاپەڕەی فەرمی نووسەر و بە شێوەی ئینتێرنێتی داوای بکەن.
ئەمیر محەمەدئەمینی لەدایکبووی ساڵی ۱۳٦٥ هەتاوی مەهاباد
وانەبێژی زانکۆکانی مەهاباد، ڕاهێنەری پلە یەکی ئامادەیی لەش و ڕاهێنەری نێونەتەوەیی فیتنێس و هەروەها نووسینی وتارگەلی زانستی وەرزشی بەرچاوی لە کارنامەدا هەیە.