تاریخ: ۱۴۰۰/۱۲/۵
نزگەرە چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
نەخێر، ترساندن نابێتە هۆی وەستانی نزگەرە، ئەگەر دەتانهەوێ هاریکاری وەستانی نزگەرەی کەسێک بن بە دوای ڕێگایەکی دیکەدا بگەڕێن
نزگەرە چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
نزگەرە بریتییە لە گرژبوونەوەی لەناکاو و پەیتاپەیتای ماسوولکەی دیافراگم(ناوپەنچک). لە سازبوونی نزگەرە، دیافراگم ماسوولکەی گەورە و باریکێکە قەفەسەی سینگ لە زگ جیا دەکاتەوە و دەماری فێرنیک (دەمارێک کە دیافراگمی بە مێشک دەلکێنێت) ڕۆڵیان هەیە.
نزگەرە شتێکی ئاساییە و لەوانەیە هەمووکەس تووشی بێت، حەتا ئاوەلەمەیک(جنین) کە لە زگی دایکی‌دایە. گرینگە کە بزانن نزگەرە جۆرێک نیشانەیە، نەخۆشی نییە.
نزگەرە یەک دەنگی توند و خێرایه کە بەهۆی گیرانی دیافراگم لە دەمی مرۆڤ دێتەدەر. ئەو گیرانە، دەمارەکانی ئاخری گەروو لە کاتی هەناسە هەڵکێشان دەبەستێت.
هۆکاری درووستبوونی نزگەرە
هۆکاری نزگەرەی کورت ماوە ڕوون نییە بەڵام ئەگەر نزگەرە بێپسانەوە و درێژخایەن بێت، لەوانەیە ئەم بژاردانەی خوارەوە ڕۆڵیان تێدا هەبێت
١. خواردن یا خواردنەوەی گەرم یا ماددەی ورووژێنەر(تحریک کنندە)
۲. نەخۆشییەکانی پەردەی جەنب(پەردەیەک کە ڕووی سییەکان دادەپۆشێت)
۳. هەوکردنی سییەکان(ریە)
٤. خڕبوونەوەی ماددەی بێ‌کەڵک بەهۆی ناتەواوی گورچیلە(کلیە)
٥. خواردنەوەی زۆری ئاڵکۆڵ
٦. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
۷. کێشەکانی گەده(معدە)، قورتم(مری)، ڕیخۆڵە، شیلک(لوزالمعدە)
٨. دووگیانی
۹. هێپاتیت
۱۰. دابەزینی کێش، بێخەوی، ماندوویی، خەمۆکی و ... هەموویان دەتوانن هۆکاری سازبوونی نزگەرەی بن.
چارەسەری نزگەرە
بەبێ بەکاربردنی دەوا، دەرمانی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری نزگەرە هەیە‌ وەکوو ورووژاندنی گەروو و کەپۆ کە لەم حاڵەتانەدا کەسەکە دەتوانێت نزگەرەی بوەستێنێت.
 ورووژاودنی گەروو 
۱. ماوەی ۱۰ چرکە هەناسە ڕاگرتن
۲. لەناو کیسەیەکی کاغەزی هەناسە هەڵکێشان(تەنیا بۆ گەورە ساڵان پێشنیار دەکرێت)
۳. خواردنەوەی لیوانێک ئاو بەخێرایی
٤. قوت‌دانی نانی وشک یا سەهۆڵی وردکراو
٥. خواردنی کەوچکێک شەکری وشک
٦. چەسپاندنی چۆک بە سینگ (وەرزشی)