تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۲۱
کوردێک بە سەرۆک کانوونی ڕاهێنەری تۆپی‌پێی ئێران دەست نیشان کرا

به‌ ڕاپۆرتی هاژه، کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی بەرپرسانی نوێی کانوونی ڕاهێنەرانی تۆپی پێی ئێران بە بەشداری تەواوی ئەندامانی هەڵبژێردراو بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا مەحموود یاوەری و مەجید جەلالی لە سەر چالاکیەکان و سیاسەتەکانی کانوونی ڕاهێنەران شرۆڤەیەکیان دا و پاشان ئەندامانی لیژنەی بەرپرسانی کانوون سەبارەت بە سەرۆک، جێگرانی سەرۆک و حەسێب دار بەو شێوەیە کە لە خوارەوە هێنراوە بڕیاریان دا:

۱- سەرۆک: دوکتۆر بیژەن زولفەقارنەسەب

۲- جێگری یەکەم: حسێن فەرەکی

٣- جێگری دووهەم: حەمید درەخشان

۴- حەسێب دار: موحەممەد موئمنی

۵- سیامەک ڕەحیم پوور و سەعید ناسریش تا کۆبوونەوەی داهاتوو بەرپرسایەتی هاوئاهەنگی و کاروباری کانوونی ڕاهێنەرانیان لە ئەستۆدایە.

سەبارەت بە بەرپرسایەتیەکانی تری کانوونی ڕاهێنەران لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیار دەدرێت.

ئێستاکە مەحموود یاوەری، مەجید جەلالی، بیژەن زولفەقار نەسەب، حسێن فەرەکی، مەنسوور ئیبراهیم زادە، حەمید درەخشان، سیامەک ڕەحیم پوور، شەهرزاد موزەفەر، نیما نەکیسا و سەعید ناسری وەکوو ئەندامانی سەرەکی و سەعید حەفزی فەر، نادر فەریاد شیران، پەرویز مەزڵوومی، بەهمەن فرووتەن و مەسعوود میرزادە وەکوو ئەندامانی جێگری ئەندامانی لیژنەی بەرپرسیاری کانوونی ڕاهێنەرانی تۆپی پێی ئێران بەشداریان هەیە.

سه‌رچاوه‌: مێهر