تاریخ: ۱۴۰۰/۱۱/۱۳
لە کاتی هەڵخلیسکان لەسەر سەهۆڵ و شکانی ئێسک چی بکەین؟
بارینی بەفر ڕزق و ڕۆزییەکە کە بەسەر مرۆڤدا دەبارێت، بە لوتفی خودا بەفەر زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی سپی‌پۆش کردووە، بەڵام وردەوردە بە توانەوەی بەفرەکان و ساردبوونی هەوا سەهۆڵبەندانێک لە کۆڵان و شەقامەکان درووست دەبێت کە گیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.
 
شەقامەکان لووس دەبن و ئەگەری هەڵخلیسکان و بەربوونەوە و شکانی دەست و لاق زۆر دەبێت. بەڵام لە کاتی پێشهاتنی ئەم ڕووداوە دەبێ چی بکەین؟ چ فریاکەوتنێکی خێرا دەبێ ئەنجام بدەین؟
 
لووسبوونی شەقامەکان بەهۆی بارشتی بەفر دەتوانێت زیانگەلێکی بە دواوە بێت، کەسانی لاو بە هۆی پتەوبوون و توانای لەشیان لە کاتی هەڵخلیسکان کەمتر تووشی ئازار دەبن، بەڵام کەسانی بەتەمەن لە ئەگەری شکانی مەترسیداری ئێسقانی وەکوو لەگەن و جومگەی دەست و لاقدان.
 
 بێ‌شک بەهۆی لاوازبوونی ئێسقانی کەسانی بەتەمەن، چاکبوونەوەیان کاتێکی زۆر دەخایێنێت و باشترە پێشگیری بکەن لە کەوتن.
 
کەوشی بابەتی وەرزی زستان لە پێ‌ کەن تا تووشی هەڵخلیسکان نەبن
پێشگیری گرینگترین ڕێگا بۆ ڕێگری کە لە کەوتن لەسەر سەهۆڵە. ئەگەر کەسانێک بیانهەوێ بە پیادە لەسەر شەقامەکان هاتوچۆ بکەن، بە مەبەستی پێشگیری لە هەڵخلیسکان و ئازاربینینی وەکوو شکان یا لەجێ‌چوویی ئێقسان، حەتمەن لە کەوشی تایبەت بە وەرزی زستان کەڵک وەرگرن. جگە لەم بابەتە گرینگە کە بڵاوکردنەوەی خیزوخێ و بەفر ماڵین لە لایەن شارەداری و هاوشاریان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانێت لە پێشهاتنی ئەم حاڵتانە پێشگیری بکات.
 
لە کاتی ئازاربینینی وەک شکان یا لەجێ‌چوویی ئێسک بەهۆی هەڵخلیسکان، یەکەمین کار لەسەرخۆبوونە، لە زۆربەی ئەم حاڵەتانەدا ۹۹٪ـی کەسەکە هۆشیارە و کەسانی دەورووبەری دەتوانن کاری هەڵبەستن(آتل بندی) بە تەختە یا شتێکی هاوشێوەی کە بەردەستە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە ئەنجام بدەن. 
 
 
 
  هەوڵەکانی ئۆرژانسی لە هەمبەر شکان بەهۆی هەڵخلیسکان لەسەر بەفر و سەهۆڵ
لە کاتی هاتوچۆدا ئەگەر کەسێک تووشی بەربوونەوەبوو و زیان بە ئێسک یا جومگەکانی گەیشت، سەرەکیترین کار دوای هێورکردنەوەی ئەوەیە نەهێڵن شوێنی زیان پێگەیشتوو جووڵە بکات و بە تەختە دارێک یا مقەبا یا شتێک کە پێشگیری لە جووڵەکردنی بکات هەڵیبەستین(آتل‌ بندی).
لەسەر شوێنی شکاو یا لە‌جێ‌چووەکە کیسەی سەهۆڵ دانێن تا پێش لە هەڵماسین و شینبوونەوە بگیرترێت یا کەمی کاتەوە.
 
دەستکاری شکاوی مەکەن
بە هیچ شێوەیەک دەستکاری شوێنی شکاو مەکەن، هەندێک کەس لەم حاڵەتانەدا دەست لە کارگەلێکی مەترسیدار دەدەن کە لەوانەیە زیانێکی زیاتر بە ئەندامی شکاو بگات.
 گرینگە کە بزانن تا سەختی زیانەکە زیاتر بێت، کارگەلی فریاکەوتن و ئۆرژانسی گرینگێکی زیاتری دەبێت و پێویستە کەسانی شارەزا هەوڵ بۆ هەڵبەستنی بدەن.
هەڵبەستنەوە(آتل بندی) و کەڵک وەرگرتن لە حەبی ژانبڕ بۆ کەمکردنەوەی ژان لە زیانەکانی وەکوو شکانی ئێسک بەهۆی هەڵخلیسان لەسەر بەفر و سەهۆڵ تا کاتی گەیشتن بە نەخۆشخانە و ئەنجامی کارگەلی پێویست لە لایەن کەسانی شارەزاوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.