تاریخ: ۱۴۰۰/۱۱/۶
هێزەکانی سوریاى دیموکرات کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانى سناعەى ڕاگەیاند
 
 

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی سوریاى دیموکرات، کۆنتڕۆڵکردنەوەى زیندانى سناعەى لە حەسەکە ڕاگەیاند.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی سوریاى دیموکرات راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی له‌وه‌كردوه‌، هێزه‌كانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ داعشیان له‌ گرتوخانه‌ی سه‌ناعه‌ كه‌ به‌شداریان له‌شه‌ڕدا كردبو، ناچار كردووه‌ كه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كەى هەسەدەدا هاتوە "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هێزه‌كانیان چونه‌تە سه‌ر هۆڵه‌كان له‌ گرتوخانه‌ و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر داعش‌ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانیان كردوە".

رونیشیکردوەتەوە، ئه‌و ئه‌ندامانەى داعش كه‌ خۆیان به‌ده‌ستەوه‌داوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانەوە ‌گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی پارێزراو.

پێشتریش هێزەکانی هەسەدە ئاماژەیان بەوەکردبو کە له‌ رۆژی هێرشه‌كەوە  تائێستا 550 داعشی خۆیان راده‌ستكردوه‌.