تاریخ: ۱۴۰۰/۱۰/۲۲
سوودەکانی خواردنی ماسیی کەپوور
تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە کە بۆچی ژاپۆنییەکان زۆر زیرەکن؟ زۆر کەس لەسەر ئەم بڕوایەیە کە خۆراکی دەریایی زۆر بەکاردێنن، بەڵێ، ژاپۆن بەهۆی ئەوەیکە چواردەوری ئاوە بێگومان خواردنی دەریایی وەکوو ماسی زۆرتر لەبەر دەستە و بەکاردەهێندرێت.
ماسی کەپوور یەک لەو ماسی ناسراوانەی دونیایە کە لە وڵاتی ئێرانیش لایەنگر و ڕاوی چاکی هەیە.
بەخێوکردنی هاسان، شکڵی جوان و نرخی هەرزان لە باشییەکانی ماسیی کەپوورە.
ماددەگەلی خۆراکی(مغذی)ماسیی کەپوور
پڕۆتۆئین (۱٦ گڕەم)
وزە (٨٦ کیلۆکالێری)
چەوری (۲ گڕەم)
کەلسییۆم (۲۰میلی گڕەم)
فۆسفۆڕ (۱۲۰میلی گڕەم)
ئاسن (۲ میلی گڕەم)
ویتامینB۱ (۰.۰٥ میلی گڕەم)
سوودەکانی خواردنی ماسی کەپوور چییە؟
۱. کەمکردنەوەی مەترسی سەرهەڵدانی نەخۆشیگەلی دڵ
یەکێک لەو ماددانەی کە لە ماسی کەپووردایە ئۆمێگا۳یە کە بۆ دەمارەکانی دڵ قازانج و پێویستە. ئۆمێگا۳ تەپینی دڵ ئاسایی ڕادەگرێت و ئەو دەمارانەی کە بە چەوری گیراون دەکاتەوە. خواردنی کەپوور دووجار لە حەفتەدا دەتوانێت ڕادەی مردن بەهۆی ناتەواوی دڵ کەم کاتەوە.
۲. دابەزینی پەستانی خوێنی باڵا(فشارخون)
یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی درووستبوونی پەستانی خوێنی باڵا بەکارهێنانی چەوری خراپە، وەکوو پڕچەوری(اشباع) و ترانس کە دەبنە هۆی پێکهاتنی کرۆسترۆل. ماسیی کەپوور تەنیا ۲گرەمی چەوری هەیە هەر بۆیە خواردنی ئەم جۆرە ماسییە هیچ جێگای نیگەرانی نییە.
ماددەیەکی دیکە کە لە کۆنترۆڵی کرۆسترۆل ڕۆڵی بەرچاوی هەیە، ڕۆنی ماسییە. هەر وەکوو دەزانین ماددەی سەرەکی ڕۆنی ماسی، ئۆمێگا۳یە کە پێشگیری لە هاتنی چەوری بۆ لەش دەکات.
۳. کۆنترۆلی کێش
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ماسی کەپوور، هاریکاری کۆنترۆڵی کێشە. ئەم ڕۆنەی کە لە ماسی کەپووردایە پێشگیری کە گردبوونەوەی چەوری خراپ دەکات. بێجگە لەوەی، کەپوور کالێرییەکی نزمی هەیە کە بۆ خۆپارێزی خۆراکی (رژیم غذایی) بەکەڵکە.
٤. گەشەی مێشک
تەواوکراوی(مکمل) ماسی زۆر هەیە کە دەڵێن بۆ بیرتیژکردنی منداڵان بەسوودە. ئایا دەزانن ئەم ماددەی لەو تەواوکراوانەدایە چییە؟ بەڵێ، ڕۆنی ماسی! پێداویستی خۆراکی DHA یا دوکووزاهگزانوئیک ئەسید کە زنجیرەیەکی بڵیندی لە ئۆمێگا۳ لە ڕۆنی ماسیدا هەیە، بۆ گەشەی مێشکی منداڵان بەسوودە و دەبێتە هۆی بیرتیژبوونیان. DHA بیرگە(حافظە)زیاد دەکات و منداڵان زۆرتر حەز لە فێربوون دەکەن. 
٥. هاریکاری هەڵدانی باڵا (افزایش قد)
یەکی دیکە لە قازانجەکانی ئۆمێگا۳ هاریکاری گەشەی لەشە. ئۆمێگا۳ دەتوانێت گەشەی خانەکان(رشد سلول‌ها) خێراتر بکات.
٦. پێشگیری لە نەخۆشی
یەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی ژنان، شێرپەنجەی سینگە. ماسی دەتوانێت لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەیی بەتایبەت شێرپەنجەی سینگ پێشگیری بکات. هەروەها خواردنی ماسی دەتوانێت پێشگیری لە درووستبوونی شێرپەنجەی پڕۆستات و ڕیخۆڵەی گەورەش بکات.
۷. سڵامەتی چاوەکان
یەکی دیکە لە سووده‌کانی ڕۆنی ماسی کەپوور، شەڕکردن دەگەڵ لەناوچوونی پەڵەی زەرد، سەندرۆمی وشکی چاو و ئاوی ڕەشە. بێگومان خواردنی ئەم جۆرە ماسییە کاریگەری باشی لەسەر بینایی هەیە و دەتوانێت پێش له وشکی چاو بگرێت.
٨. هاریکاری پاراستنی جەوانی(حفظ جوانی)
مرۆڤەکان ڕۆژانە هەوڵ دەدن خۆیان بە دەرمان و کرێم جحێڵ کەنەوە، یەکێک لە سوودەکانی ماسی وەدرەنگخستنی پڕۆسەی پیرییە(گنجی پێست).
شایانی باسە بۆ سازکردنی زۆربەی کرێمەکانی پێستی، لە ڕۆنی ماسی کەڵک وەردەگرن