تاریخ: ۱۴۰۰/۱۰/۲۱
«بابلیسکەی دڕندە» چاپ و بڵاو کرایەوە
به پێی هەواڵی هاژه، پەڕتووکی «بابلیسکەی دڕندە»، نووسراوەی سابیر ژاکاو چاپ و بڵاو کرایەوە.
 
«بابلیسکەی دڕندە» کۆمەڵەنوسراوە و کورتەنوسراوەی سورڕئاڵیزم لە چوارچێوەیەکی فەلسەفەی هەستی و گیاندارانەیە.
کۆمەڵێک کورتەنوسراوەی تایبەتی هزری و بیرکەرەوەیی کە باس لە کێشە و ناکۆکیەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤان و دژایەتی و دوریان لە گیانداران و هەستی دەکات.
 
«بابلیسکەی دڕندە»، بابلیسکەی گێژاوی ژان و ئێشی کۆمەڵگەیەکی بەدور لە زانست و بیرکردنەوەیە کە لەڕێگەی کورتەنوسراوەی تایبەت و و هەستیناسیانە، دزە دەکاتە نێو مێشکی خوێنەر و بەرو قوڵایی بیرکردنەوەی دەیبات تاکو دەربازبون لە گڕژیەکانی مێشک و دوبارە نوقمی بیرکردنەوەیەکی قوڵ لە سەرەتاییترین پرسیارەکانی منداڵان و مرۆڤان.
 
ئەم پەرتووکه لە لایەن بڵاوگەی زانکۆ هاتووەتە وەشاندن.