تاریخ: ۱۴۰۰/۱۰/۱۶
ڕیالیزمی سیحری و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی(ئێوارەی پەروانە)ی (بەختیار عەلی)دا
به‌ پێی هه‌واڵی هاژه، بیست و شەشەمین کۆڕی ڕخنەو هەڵسەنگاندنی کتێب لە لایان "ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"بە پێی ڕاگەیاندراوی پێشوو لە لایان بەڕێوبەرانی ئەم کۆبوونەوانە خاتوو "چرۆ  پەرویزنیا"، خاتوو "لەیلا عەباسی تاهیر" ڕۆژی یەکشەمبە ۱۲ی بەفرانبار ۲۷۲۲ی کوردی، کاتژمێر ۳:۳۰ خۆلەکێک کتێبی" ئێوارەی پەروانە" نووسراوەی "بەختیار عەلی" خسترا بەر تیشکی شڕۆڤەو خوێندنەوە.
ئەم ڕۆمانە بە شێوازی ڕێئالیسم سیحراوی دەستەبەر دەکرێ کە لە ساڵی ۱۹۹٨ لە وڵاتی سۆئێد چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
خاتوونانەکانی هۆگر بە کتێب و خوێندنەوە لە گۆشەنیگای تایبەتەوە و بە دەربەینی ڕوانگەو بۆچوونی جیاواز، ڕەستە هەڵبژاردەکانی کتێب، ژیان و کەسایەتی نووسەر کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی ئێمەیان ڕازاواتر کرد. ئەم بەڕێزانەی لە بەشداری ئەمجارەی کۆبوونەوەکە بوون بریتن لە:
وەک دەسپێکی دانیشتنەکە "سوغرا ڕەزگەیی" کۆرتە باسێک لە کتێبی از "رمان تا ملت لە نووسەر دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە" لە سەر ئێوارەی پەروانەی پێشکەشی کۆڕەکەیان کرد.
۱. شڕۆڤە و لێکدانەوەی ڕۆمانی"ئێوارەی پەروانە" لە سەر شێوازی ڕێئالیسم جادوویی سەر دێری وتارێک بوو کە لە لایان "لەیلا عەباسی تاهیر" پێشکەشی هۆگران کرا.
 
۲. "ماریا بابامیری" لە نووسراوەی خۆیان دا ئاماژە بە کەسایەتی سەرەکیەکانی ناو ڕۆمان و هەر وەها جێگەو پێگەی ژنان لە ناو کۆمەڵگا دەکا.
۳. "شازاد ڕیحانی" بە یادداشتێکی کورت لە سەر کتێبی ئێوارەی پەروانە بەشدار بوویەکی تری ئەمجارەی کۆبوونەوەکەمان بوون.
٤. "گەلاوێژ بەیگ نیا" لە خوێندنەوەی خۆیاندا باس لە زمان و میژو لە نووسراوەکانی بەختیار عەلی دەکا کە زمان شاعیرانەیەو تێکەلێک لە خەیاڵ و ڕاستیەکانی کۆمەڵگا بۆ گەیشتن بە حەقیقەتی مرۆڤی کورد.
٥. هێما و نیشانەکانی ناو کتێبی ئێوارەی پەروانە لێدوانێک بوو کە لە لایان "لالە ڕیحانی" ئاراستەی دانیشتوان کرا.
٦. "چیمەن سانیار" بە ئاماژە بەم باسە کە نووسەر بە بونیادنانی ئەم وڵاتە، بەرزترین خاڵی ئەندیشە و بیری ئێنسانی و تاکگرایی مرۆڤی مودێرن، حەز و خولیاکانی دەخاتە بەرامبەر سیمای دزێو و کلاسیک، و سوننەتی و پیاوسالار.
۷. خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی چەند تەوەری تایبەت وەک گێڕانەوە، دنیای ڕۆمان، کات و شوێن، پێناسە سەر دێری وتارێک بوو کە لە لایان "چرۆ پەرویزنیا" خسترا بەر تیشکی شرۆڤەو تاوتوێکردن. 
بۆ پەروانە و ھاوڕێکانی، ژیانی ڕۆژانەیان چەند سنوورێکی نەشکێنەری ھەیە. باوکەکان، براکان، پارێزەرە زۆردارەکان نەریت و ئیمانێک لە پشت ملیانەوەیە. ھیچ ژوورێک نییە بۆ بەھرەکانیان و ھیچ ژوورێکیش نییە بۆ عەشق. یەک لەدوای یەک لە شاردا دیار نامێنن - لەگەڵ خۆشەویستەکانیاندا. بۆ کوێ دەڕۆن؟
کاتێک پەروانە دیار نامێنێت، دونیا دەڕوخێت بەسەر خوشکەکەیدا کە ناوی خەندانە. ئەو دەگەڕێت بۆ شوێنەوارەکانی پەروانە لەگەڵ ھاوڕێ و ھاودەمەکانیدا وەک پەروانە پێ کوتبوو "پاڵەوانی چیرۆکەکان جگە لە سێبەرێکی تاریک جگە لە تارماییەکی سەرابی هیچی تر نییە، بۆیە دەبێت هەموو حکایەتەکان نچنە سەر کاغەز ئەگینا دەمرن." شوێنە شاراواکەی سەر چیا بەرزەکان فێردەبێت کە «سەرزەمینی عاشقان»ە، کە خۆشەویستەکان ویستبوویان ھەموو ھیواکانیانی تێدا بێننە دی. چی ڕوودەدات بەسەر ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت ناتوانن وشەیەک بدۆزنەوە؟
شایانی باسە لە بەشی کۆتایی ئەم ئێوارە دانیشتنەدا هاوڕێیانی ترمان بە کۆبەندێک لە ڕوانگەی جیاواز و پێشنیاری تایبەت پێشوازیکی گەرم و گۆڕیان لە بژاردەی ئەمجارەمان کرد و بۆ مانگی داهاتوو خاتوونانەکان جەخت دەخەنە سەر کتێبی "ناتور دشت نووسراوەی جی.دی. سلینجر وەرگێڕانی احمد کریمی". لەسەر داوای گشتی خاتوونانی دیالۆگ دیسان بانگهێشتی بەگشتی خاتوونانەکان دەکەین بۆ بەشداری زیاتر لەم کۆبوونەوانەدا هاوڕامان بن. بمێنن ئەو خاتوونانی ئاڵاهەڵگر و پرشەنگداری فکرێکی ئەدەبی و فەرهەنگین.
"ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"