تاریخ: ۱۴۰۰/۱۰/۱۴
ماددەی هۆشبەری ئەشکی خودا چییە؟
عەلەف، قارچ، تەسبێح، گوڵ و ئێستاش ئەشکی خودا. ئەگەر سەرێک لە دونیای ماددە هۆشبەرەکان بدەن، گوێتان لەم نێوانە دەبێت، ڕەنگە بۆ ئێوە مانای نەبێ بەڵام بۆ تووشبووانی مانای سەرخۆشی، خوماری و ئازاری لەشی هەیە.
بەپێی هەواڵی هاژە، یەکێک لە سیاسەتەکانی باندگەلی قاچاخ و درووستکردنی ماددەی هۆشبەر ئەوەیە کە ماددە تازەکان بە نێوگەلی جیاواز و سەرنجڕاکێش بخەنە بازاڕ و هەواڵی درۆی وەکوو: ئەم ماددەیە گیرۆدەیی‌هێن نییە، ئەم ماددەیە لەچاو فڵان ماددەی دیکە هیچ زیانێکی نییە، هەرزانترە، بەڕاحەتی دەست‌دەکەوێت، شێوەی بەکارهێنانی هاسانە و ... بڵاوکەنەوە.
ماددەی هۆشبه‌ری ئەشکی خودا چییە؟
یەکێک لەو ماددە هۆشبەرانەی کە بە دەستکاریکردنی ماددەیەکی دیکە هاوردەی وڵاتی ئێرانکرا، ماددەی "ئەشکی خودا"ـیە. ماددەی هۆشبەری ئەشکی خودا لە تاقیگەکانی ناوماڵ و شاردراوە بە خەستکردنەوەی هێرۆئین درووست دەکرێت و بە بەکارهێنەرانی دەفرۆشنەوە.
تووشبوون بە ئەشکی خودا، بەم شێوەیە کە دوای ۱ مانگ بەکارهێنان کەسەکە جۆرێک هۆگری پێ پەیدا دەکات و دەبێ ڕادەی بەکارهێنانی بۆ دوو تا سێ بەرامبەری ڕۆژی هەوەڵی زیاد بکا و هەروەها ڕادەی ژەمەکانیشی زۆرتر بکات. لە ئاکامدا زۆر بە سەختی گیرۆدەی دەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ تەرککردنی ئەستەمتر دەبێت. بێگومان ئەم کەسانە تووشی لێکەوتەی خراپتری دیکە دەبن و لە ئاخردا گیانیان لەدەست دەدەن.
 
شکڵی ئەشکی خودا چۆنە؟
ڕەنگی ئەشکی خودا زۆرتر کرێمی نزیک لە قاوەییە کە بە شێوەی دەستی بە شکڵی حەب و کەپسوولی دەردێنن و ڕۆژانە کەسانی تووشبوو لە ٤ تا ٨ کەپسوول کەڵک وەردەگرن.
ئەشکی خودا، نموونەیەکی خراپترکراوی هێرۆئینە. چونکە نێوی هێرۆئینی لەسەر نییە، هەرئەوە بۆتە هۆی ڕاکێشانی خەڵکانێکی زیاتر بۆ لای خۆی.
بەکارهێنانی ئەشکی خودا چ لێکەوتەیەکی لەسەر لەش هەیە؟
بەکارهێنانی ئەشکی خودا هەروەکوو هێرۆئین لە ساتەکانی سەرەتاییدا هەستی سەرخۆشییەکی زۆر بە بەکارهێنەری دەبەخشێت. کەسانی تووشبوو، ئەم هەستە هەر وەکوو خۆشترین کاتی پەیوەندی جنسی بەراورد دەکەن کە نزیکەی ٤٥چرکە یا چەند خولەک دەخایێنێت. مەودای ئەو هەستە پەیوەندی بە ڕادەی بەکارهێنان، پێشینەی بەکارهێنان، خالیسی ماددە و شێوەی بەکارهێنان کە هەم بە شێوەی دووکەڵ و بە شێوەی دەرزی لێدانە هەیە. دوای ماوەیەک کە هەستی خۆش تەواو بوو، کەسەکە تووشی بەدڕەوشتی(کج خلقی) پەرێشانی و تووڕەیی دەبێت دواتر تووشی خەمۆکی دەبێت و هەست بە کەم بایخی و پووچی دەکات؛ دوای هەستپێکردنی ئەم بابەتانە، بەکارهێنەر دووبارە تینووی کەڵک لێ‌ وەرگرتنی دەبێتەوە و ناچارە دووپاتەو و چەند پاتەی بکاتەوە.
لێکەوتە خراپەکانی ئەشکی خودا
۱. بۆربوونی ڕەنگی پێست
۲. دابەزینی کێش
۳. نەبوونی هاوسەنگی لە کاتی ڕاوەستان، پیادەڕەوی یا...
٤. کەمبوونەی حەز و توانای جنسی
٥. پێویستی زۆر بە هاریکار(همراە)
٦. بێ حەوسەلەبوون
۷. دڵەڕاوکێ و بێقەراری
کەسێکی کە ئەشکی خودا بەکاردێنێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا گیرۆدەی ئەم ماددە گیرۆدەهێنەرە و مەترسیدار دەبێت و هۆی نابودی ڕۆح و ڕەوان و لەشی پێکدێنێت. هەروەها ئەم ماددەیە زۆر بەهێزتر لە هێرۆئینە، کەواتە بێگومان تەرکی زۆر ئەستەمتر لە هێرۆئین دەبێت.