تاریخ: ۱۴۰۰/۱۰/۱۱
کۆمەڵەشێعری «کۆچ» ڕەوانەی بازاڕ کرا

به پێی هەواڵی هاژه، کۆمەڵەشێعری «کۆچ» نووسراوەی سەید نووح عینایەتی ڕەوانەی بازاڕ کرا.

کتێبی «کۆچ»، لە نووسینی سەید نووح عینایەتی ناسراو به «نەبەز» که بۆ سەر کێل و بەردی کۆچکردووان نووسراوە، کەوته بەردیدی خوێنەران.

ئەم پەڕتووکە لەلایەن ڕەسووڵ کەریمی «سووتاو» و قاسم موئەیەدزاده «هەڵۆ» پێشەکی لەسەر نووسراوە و  لە 228 لاپەڕەدا، لەلایەن بڵاوگەی «گوتار» هاتووەتە وەشاندن.

هۆگرانی شێعر و وێژەی کوردی، دەتوانن ئەم کتێبە لە کتێب‌فرۆشییەکانی مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر وەدەست بخەن.

سەید نووح عینایەتی «نەبەز» ساڵی 1352ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و لە بواری نووسین‌دا چالاکه.