ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی نوسەر و شاعیری مەهابادی، سەید نەجمەدین ئەنیسی لە شاری مەهاباد بەڕێوە چوو. ئەنیسی شرۆڤەکار و پارێزەری دەستنوووس و دیوانی زیاتر کە ١٠٠ شاعیری کورد بووە بە چەشنێک کە بە هەوڵ و تێکۆشانی ناوبراو بەشێک لە میراتی کەلتووری و ئەدەبی کلاسیکی کوردی لە فەوتان ڕزگار بووە, شرۆڤەیان بۆ کراوە و پێشەکییان لەسەر نووسراوە.
وێنەگر: حوسێن خاڵندی