"محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د تەها” شاعیر و چیرۆكنوسی کورد له ساڵى ١٩٢٩ی زایینی له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه، نازناوی شێعریی "كامه‌ران موكری" بۆخۆی داناوه، له ساڵى ١٩٤٩ی زایینی بەھۆی ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ زیندانى كراوه و له ساڵى ١٩٦٣دا ئازاد كراوه، ئه‌گه‌رچى پلەی خوێندنی ئامادەیی بوو، بەڵام به‌هۆى زیره‌كى و لێهاتویى بۆ ماوەیەکى زۆر وەک مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر وانەی گووتووەتەوە.
"موکری" به شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی ناسراوه، له خۆپیشاندانه‌كانی شارى سلێمانى هه‌میشه پێشه‌نگ بووه. كاتێك له خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس) وتارێكی به ده‌نگی بڵند خوێنده‌وه، یه‌كه‌م كه‌س بووه شارى سلێمانی بە شاری (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) ناو هێناوە و ئێستاش هەر وێردی سەر زاران ماوەتەوە.
"کامەران موکری" خاوەنی پێنج دیوانی شێعرە کە بریتین لە: (ئاشتی، دیاری، ئاگر، ژیلە و گوڵاڵە سورە)،
"کامەران موکری" لە رۆژى ٧ی دێسامبەری ١٩٨٦ لە تەمەنى ٥٧ ساڵیدا لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى دواتر (٨ی دێسامبەر) لە گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوه، له ساڵى ١٩٨٧دا لەپاش مردنی سەرجەم شیعرەکانی بەناوی "دیوانی کامەران موکری" کۆكراوهتهوە و لە چاپ دراون.