به ڕاپۆرتی هاژە ،وێنه‌ی منداڵێكی هه‌رێمی رۆهینگیای میانمار له ناو قوڕاوی كه‌نار رووباردا دۆزرایه‌وه و هه‌مان كاره‌ساتی خنكانی ئالان كوردی بیری خه‌ڵكی هێناوه‌ته‌وه،له‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی ویستوویانه له ژێر زوڵم و چه‌وسانه‌وه له ناوچه‌كانیان ده‌ربازبن و رابكه‌ن.
ئه‌و منداڵه ناوی (محه‌ممه‌د شوهیات)ه و ته‌مه‌نی ساڵێك و چوار مانگه و منداڵی رۆهینگیایه،له‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی ویستوویه‌تی ویلایه‌تی راكین به جێبهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌نگلادیش،له ده‌ریادا نوقم بوون و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئالان كوردیدا هات،به‌رۆكی ئه‌م منداڵه ساوایهشی گرته‌وه،وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی چیرۆكه‌كه‌ی باسكردووه.
محه‌مه‌د شوهیات - ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 16 مانگه‌ی خه‌ڵكی رۆهینگیا دوای دۆزینه‌وه‌ی له كه‌نار رووبار
خه‌ڵكی رۆهینگیا له ده‌ست سوپای میانمار دووچاری كوشت و بڕ و ئازار و ئه‌شكه‌نجه هاتوون،زۆرێك له‌وانه‌ی ووڵاته‌كه جێده‌هێڵن ده‌ڵێن" خه‌ڵكه‌كه‌مان به ده‌ست سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن بوونه‌ته‌وه".
محه‌مه‌د یه‌كیك له‌وانه بووه له‌گه‌ڵ دایك و براكه‌ی ده‌یویست له رووبار بپه‌رێته‌وه و بگاته به‌نگلادیش،به‌ڵام دواتر له ناو قوڕ و لیته‌ی كه‌نار رووباره‌كه‌دا به خنكاوی دۆزرایه‌وه،به هه‌مان شێوه‌ی ئالان كوردی ،له‌و كاته‌ی وێنهیانگرتووه له كه‌ناری ده‌ریاكه‌دا كه‌وتووه ".
میانمار ره‌تیده‌كاته‌وه دان به رۆهینگیا بنێت و به هه‌رێمی كه‌مینه‌یه‌كی بنه‌چه جیاوازی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ژمار ده‌كات،هه‌ندیك جار به به‌نگالی و هه‌ندێك جار به كۆچه‌ری نایاسایی ناویان ده‌بات.
هه‌فته‌ی رابردووش ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئاشكراكردنی توندوتیژییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه پێكهاتبوو،له راپۆرته‌كه‌یاندا نوسیبوویان"پروپاگه‌نده دژی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ده‌كرێت، هیچ پێشێلكارییه‌ك نه‌كراوه و سوپا خه‌ڵكی رۆهینگیای ناچار نه‌كردووه هه‌رێمه‌كه بهجێبهێڵن".
ئالان كوردیش ئه‌و منداڵه كورده بوو،له كاتی هه‌وڵدانی خێزانه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا، له كه‌ناراوه‌كانی توركیا به خنكاوی دۆزرایه‌وه.