تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۱۵
سینەمای کوردی بەڕێوەیە/بەمزوانە فیلمێکی نوێ بڵاودەکەمەوە
بە پێ هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر سینەماکاری سەرکەوتووی کورد شەوان عەتوف پێیوایە کە سینەمای کوردی بە کاریگەرییەکی بەرفراوانەوە لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەیە.

شوان عەتوف هونەرمەندی ناسراوەی خەڵکی سلێمانی کە لەم دواییانەدا فیلێمکی بە ناوی "باخەکەی باوکم" توانی چەند خەڵاتی جیهانی بباتەوە، ئێستا سەردانی شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی کردووە بۆ بەشداریی لە هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی" سنەدژ".

شوان عەتوف، وتی: لە ئێستادا کارێکی نوێم بەدەستەوەیە بە ناوی "دەلاک و دنیا" کە قۆناغی تۆماری وێنەهەڵگری و تۆماری کۆتایی هاتووە وبەمزوانە بڵاودەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند کە ئەکتەرانی وەک کەریم عارف و حەمە جەزا و چەند کەسی دیکەش رۆڵ لەو فیلمە نوێیمەدا دەبینن.

شوان عەتوف وتیشی کە ئەو پێخۆشە لەگەڵ ئەو ئەکتەرانە کار بکات کە ماوەیەک واز لە کاری ئەکتەری و هونەر دێنن و دووبارە دەگەڕێنەوە چونکوو بە وتەی ئەو ئەکتەر لەو بارودۆخەدا لە کڵێشە و تەسەنوع دوو دەکەوێتەوە ودەبێتە مادەیەکی خاو بۆ کارەکانی ئەو.

ئاشکرایشی کرد کە ناوەڕۆکی ئەم بەرهەمە نوێیەی باس لە مێژووی کورد لەگەڵ توتالیتاریزم دەکات و بەڕێوەبەرایەتی کلتوور لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانییان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە.

ئەم سینەماکارە کوردە سەبارەت بە سینەمای کوردی وتی: بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە سینەمای کوردی بە ڕێوەیە و سینەمایەکی جیاواز و کاریگەر دەبێت لەسەر جیهان و ناوچەکە.