تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۱۵
پێشانگای نیگارکێشی مناڵان لە مەهاباد کرایەوە

بە پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی  ١٥ی خەڵوەری ١٤٠٠، پێشانگای نیگارکێشی مناڵان لە نیگارخانەی هۆڵی وەحدەتی مەهاباد کرایەوە.

 

سیامەند جەوانبەخت بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی شارستانی مەهاباد گووتی: ئەم ئیدارەیە وێڕای کۆگەی بیری داهێنەر(مجتمع ذهن خلاق)ی شاری مەهاباد پێشانگایەکی نیگارکێشی مناڵانی بە مەبەستی هاندانیان بۆ کار و چالاکی هونەری لە هۆڵی وەحدەت کردووەتەوە.

جەوانبەخت  زیادی کرد: ٢٥٠ بەرهەم له لەیەن ٤٩ مناڵی تەمەن ٤ تا ١٢ ساڵان که لە سەردەمی کڕۆنا و هەر لەسەر ئەم پەتایه کێشراونەوە، هاتوونە بەردیدی هاوشاریانی مەهابادی.

بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد جەختی کردەوە:  مژاری زۆربەی ئەم بەرهەمانه ئاماژه بە خاڵەکانی پاک‌پارێزین و به گشتی ئەم بابەتانه دەگرنەوە کە مناڵانی بەشداربوو لەسەردەمی کڕۆنادا درکیان پێکردووە.

بە پێی هەواڵی هاژه، ئەم پێشانگایه لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر تا ٢٢ی ئەم مانگه لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە تا ٩ی شەو له هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕێوەدەچێ.