کتێبی (رابەری ڕۆژنامەگەریی كوردی ۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) لە ئامادەكردنی (د.كارزان محەمەد) بەئامانجی ڕۆشنكردنەوەی لایەنێكی گرنگی مێژووی میدیای كوردی، بەقەبارەی (۶۳۸) لاپەڕە لەلایەن ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ) بڵاوكرایەوە.
ئەم ڕابەرە، ڕێنوێنییەكە بۆ ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی دەچنە خانەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و لەماوەی ساڵانی (۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) لە كوردستان یاخود لە ناوچەكانیتری ئێران بڵاوكراونەتەوە (وەك: تاران، ئیسفەهان، خۆراسان، تەورێز، هەمەدان....)
ڕۆژنامەگەری كوردی بەپێی قۆناغی مێژووییەكان پۆڵێن كراوە، داتا و زانیاری وردی سەبارەت بەڕۆژنامە و گۆڤارەكانی تێدایە وەك: ناو و لۆگۆ و وێنەی ئۆرژیناڵ، ناوی خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری بەرپرس، شێوازی بڵاوبوونەوە، زمان، مێژووی بڵاوبوونەوە، بوار، شوێن، ئاراستە.
بەپێی قۆناغەكانی مێژووی ڕۆژنامەگەریش، پێڕستەكەی بەم چەشنەیە:
-رۆژنامەگەری لە سەردەمی قاجاردا
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی پەهلەویدا
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامیدا
هەروەها دوو تەوەرەی گرنگیش تەرخان كراوە بۆ