تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۹
ڕێگاگەلی پێشگیری لە لەدایکبوونی کۆرپەی سەقەت
چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە پەڕاوێزی لەدایکبوونی شەش کۆرپە کەمکێش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، هاژە باسی لەسەر کەمکێشی کۆرپەکان کرد.
ئەمڕۆش لە پەڕاوێزی لەدایکبوونێکی دەگمەنی دیکە لە زاخۆی هەرێمی کوردستان کە کۆرپەیەکە لاق و کۆم و ئەندامی زاوزێی نەبوو، هەرچێک کە دەیخوارد دەبوو ڕشاباوە، هاژە باس لەسەر کۆرپە سەقەتەکان و ڕێگاگەلی پێشگیری لە لەدایکبوونیان دەکات.

 
ڕێگاگەلی پێشگیری لە لەدایکبوونی کۆرپەی سەقەت چییە؟
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ساڵانە زیاتر لە ۱۲۰هەزار کۆرپەی سەقت لەم وڵاتە لەدایک دەبن.
 
هەندێک لە ژێنەکان کاریگەریی دەرەکیان لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە، بۆ نموونە: بۆ هەڵبژاردنی شکڵی ڕواڵەتی کە بریتییە له دەموچاو، ڕەنگی پێست، شکڵی دەستەکان، نینۆکەکان و ... 
هەندێکی‌تر کاریگەریی ناوەکییان هەیە بۆ نموونە: سەروخواربوونی تاقمێک لە هۆڕمۆنەکان و ڕادەی دەردانی غوددەکان دەست‌نیشان دەکەن.
گرینگە کە بزانین هەموو ئاڵۆزییەکانی ژێنێتیکی پێش لەدایکبوون خۆ نیشان‌ نادەن و بڕێکیان وردەوردە بە گەورەبوونی کۆرپه‌کە دەردەکەون.
بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ڕواڵەتیی کۆرپەکان ژێنێتیکی نییە و پەیوەندی بە دەورانی دووگیان‌بوون یا بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان و بارودۆخی دەورووبەرە.
بۆ نموونە دایکێک کە نەیزانیوە دووگیانە و تاقمێک لە دەرمانەکانی نەخۆشیی فێ(صرع)ـی بەکارهێناوە لەسەر سیستەمی گەشەی پێکهاتەکان کاریگەر دەبێت و کۆرپەکە ڕواڵەتێکی سرووشتی نابێت.
یەکەمین ڕێگە بۆ پێشگیری لە ناڕێکییەکانی پێش لەدایکبوون لە کۆرپەکاندا، ئەنجامی ڕاوێژی ژێنێتیکی پێش هاوسەرگیری و دوای دووگیان‌بوونە.
 
لەو بابەتگەلانەی کە ئاڵۆزییەکانی ژێنێتیکی بەستراوە بن بە کڕۆمۆزۆمەکان یا ژێنەکان یا فاکتەرە دەورووبەرییەکان بەگشتی: خواردنی دایک لە دەورانی ئاوڵمەیی و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ڤایرۆسین کە ئەو کات دەبێ دایک‌ و باب ئەگەری پێوەبوونی ئاوڵمەی بدەن و بەراورد و پێداچوونەوەی پێویست بگرنەبەر. لەم بوارەدا ڕەنگە حوکمی لەباربردنی(سقط جنین) ئاوڵمەیان بۆ دەرکەن.
ئەو کەسانەی کە بە ئاڵۆزییەکانی پێش لەدایکبوون بە دونیا هاتوون ئەگەر ئەم ئاڵۆزییە پەیوەندی بە فاکتەرە ژێنێتیکییەکانەوە نەبێت و لەبەر هۆکارەکانی دەورووبەر یا دەورانی دووگیانی دایک بوبێت، دەتوانن هاوسەرگیری بکەن و منداڵی تەندرووستیان هەبێت.
 
ئەگەر دایک بە هەر شێوەیەک لەبەردەم زەبر و زیانی وەکوو ڕووداوی هاتوچۆ یا ئەنجامدانی ڕادیۆڵۆژی قەرار بگرێت، دەبێ بارودۆخی ئاوڵمەکە پشکنینی بۆ بکرێتەوە.
ئەو بنەماڵانەی کە منداڵێکیان بەئاڵۆزی ژێنێتیکی بە دنیا هاتووە نابێ تۆمەتی بێهوودە و بێ‌بنەمایان لێ بدرێت تاکو لە دووبارە دووگیانبوون دڵسارد نەبنەوە.
ئەوڕۆکە بە پێشکەوتنی زانست سەلمێنراوە کە ئەو بنەماڵانەی کۆرپەیەکیان بە ئاڵۆزیی ژێنێتیکی بەدنیا هاتووە دەتوانن دیسان بە ئەنجامی ڕاوێژیی متمانەپێکراو هیوادار بن بە سازکردنی منداڵی تەندرووست.
 
یەک ژێنی عەیبدار ٥۰٪ ئەگەری گواستنەوە بە ئاوڵمەی هەیە و ئەگەر ناوەرۆکی ئەو بەسەریدا زاڵ بێت نەخۆشییەکە نیشان دەدرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لە ژن یا پیاو هیچ ژێنێکی عەیبداری نەبێت و ژێنی عەیبداری دیکەی ژن یا پیاو تێکشکێندرا بێ لەوانەیە بگوازرێتەوە بەڵام هیچ نەخۆشییەک پێش ناهێنێت و ئەمەش لە پشکنینەکاندا نیشان دەدرێت.
بڕێک لە نەخۆشییە ژێنێتیکییەکان لە بواری هۆکاری نەخۆشی دەتواندرێ پێشگیری لێ بکرێت بۆ نموونە: نەخۆشی فێنیل کێتونوری؛ بەسنووردارکردنی پارێزیی خۆراکی کۆرپە، نیشانه‌کانی نەخۆشی دەرناکەون و ئەگەر ئاوڵمە تووشی ئەم ئاڵۆزییانە بێت ڕێگە نادەن لەناوی‌ بەرن.
 
ئەگەر ئاڵۆزییەکان زۆر سەخت بن وەکوو ئاڵۆزییه‌کانی سیستەمی عەسەبی ناوەندی دەتوانن لە ڕێگا چارەی پڕۆسە‌ی یه‌کانگیری تۆوی نێر و مێ و پێکهاتنی خانه‌ی هاوبه‌ش لە دەرەوەی منداڵدان (لقاح) کەڵک وەرگرن و ژێنی عەیبدار بخەمڵێنن.
لە حەفتەی دوازدەهوم تا چاردەهومی دووگیانی، دوای ئەنجامی تێستی ناسین‌ و دۆزینه‌وه‌ی نەخۆشییەکان(غربالگری) ئەگەر ئاوڵمەتووشی ئاڵۆزیی بێت ئەوکات ڕێگە بە لەناوبردنی دەدرێت.