تاریخ: ۱۴۰۰/۸/۸
هیۆندای نوێترین ئۆتۆمبێلی خێزانی ئاشكرا دەكات
كۆمپانیای هیۆندای بە نیازە ئۆتۆمبێلی Creta Grand لە چەندین بازاڕی گەورەی جیهان رابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلەكە لە ژێر ناوی Alcazar رادەگەیەنرێت، درێژییەكەی 4 مەتر و 50 سانتیممەترە و جێگەی 7 سەرنشینی لێ دەبێتەوە و فراوانی سندوقەكەی 561 لیترە.

شەش پاڕەشوتی پارێزراوی بۆ ئۆتۆمبێلەكە جێگیركراوە، شاشەیەكی تێدایە بە قەبترەی 10.25 ئینج كە كار بە پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیا دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە كامێرای هەیە كە  دەتوانێت چواردەوری ئۆتۆمبێلەكەی لێوە ببینرێت، هەروەها تایبەتمەندی رۆیشتن بە رێگا سەخت و دژوارەكانی هەیە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە 2.0 لیتر فراوانە بە كێشی 157 ئەسپ و خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕە.