تاریخ: ۱۴۰۰/۶/۶
دووهەم بەرهەمی شاعیری بۆکانی بڵاو کرایەوە

بەپێی هەواڵی هاژە، لە حەوتەی ڕابردوو کتێبی "نیوەی مانگ" کە بریتییە لە کۆمەڵەشێعری کوردی بڵاو کرایەوه.

 هادی خودایی، نووسەری ئەم کتێبە لەبارەی بەرەهەمەکەیدا دەڵێت: کۆمەڵەشێعری نیوەی مانگ بە شێوەی شێعری نوێ نووسراوە و هەوێنی شێعرەکانی لەخۆگردی ئەوینداری و کۆمەڵایەتی و نیشتمانییە کە لە ١٨٠ لاپەڕە لەچاپ دراوە.

 خودایی ڕایگەیاند: ئەم بەرهەمە لەلایەن چاپەمەنیی زانکۆی بۆکان چاپ کراوە و لە کتێب‌فرۆشیی کەریمی‌جەوان لە شاری بۆکان بڵاو دەکرێتەوە و خوێنەران و لایەنگرانی هونەر دەتوانن لە ڕێگای ئەو کتێب‌فرۆشییە کتێبی نیوەی مانگ وەدەست بهێنن.

 هادی خودایی لەدایکبووی ساڵی ١٣۵٩ لە شاری بۆکانە و لە بواری شێعر و ئەدەبیاتی کوردی چالاکی دەکات، ناوبرا پێشتر کتێبی "سنووری ئەوین"ـی بڵاو کردبۆوە.