نوێنه‌ری باڵای ڕێبه‌ری ئێران له کوردستان وتی: ئه‌ندۆنزیا و عێراق میوانداری پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی (د.خ) ده‌که‌ن و ئه‌م کۆنگره‌یه به مه‌به‌ستی یه‌کگرتوویی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌بێت.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د شاهرودی وتی: کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمام شافعی (د.خ) به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی ئیمام شافعی (د.خ) به‌ڕێوه ده‌چێت و نۆهه‌مین پێش کۆنگره‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه جیهانییه له شاری سلێمانی و له هه‌فته‌ی یه‌کگرتوویی به باشی به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئێسته به‌رپرسانی که‌رکووک و و هه‌ولێریش پێیان خۆشه که ئه‌م پێش کۆنگرانه له‌م دوو پارێزگایه‌ش به‌ڕێوه بچێت، پێش کۆنگره‌ی داهاتوویش له وڵاتی ئه‌ندۆنزیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئایه‌توڵا حسه‌ینی شاهڕودی جه‌ختی کرد: وڵاتی ئه‌ندۆنزیا ۲۶۰ ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و زۆربه‌یان شافعی مه‌زهه‌بن و به‌ڕێوه چوونی ئه‌م پێش کۆنگره‌یه له‌م وڵاته ده‌توانێت ههنگاوێکی زۆر باش بۆ یه‌کگرتووی ئیسلامی بێت. ئه‌ندێشه‌کانی ئیمام شافعی به‌ستێنێکی زۆرباشن بۆ یه‌کگرتوویی ئیسلامی و ئامانجی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندێشه نایابانه‌ی ئیمای شافعییه.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له کوردستان زیادی کرد: دوژمنانی ئێسلام له دوای ئه‌وه‌ن که به قۆستنه‌وه‌ی جیاوازییه ئێتنیکییه‌کان په‌ره‌ی زیاتر به ناکۆکییه‌کان له جیهانی ئیسلامدا بده‌ن. دوژمن هه‌ر له کۆنه‌وه له دوای ئه‌م ئامانجه بووه و دیمان که چۆن ئیمپڕاتۆری عوسمانیان دابه‌ش کرد و ئێسته‌ش وڵاتانی وه‌ک عێراق و سووریا و عه‌ره‌بستان و تورکیا و ئێران یه‌که‌مایه‌تی کاره‌کانی ئه‌وانه.
شایانی باسه که پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی (د.خ) تاکوو ئێسته له شاره‌کانی مه‌ریوان، دێولان، کامیاران، سه‌وڵاوا، سنه، بانه، دیوانده‌ره، سه‌قز، عه‌سه‌لوویه، بوشێهر و سلێمانی (هه‌رێمی کوردستان) به‌ڕێوه چووه و دوانزده‌مین پێش کۆنگره‌که‌ی له وڵاتی ئه‌ندۆنزی به‌ڕێوه ده‌چێت.