بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و هاوشاریان و هاوولاتیانی خۆشەویست بە تایبەتی دەکەین، خوای گەورە تاعەت و خواپەرستی هەموو لایەک قبووڵ بفەرمێ و جەژنیش بکاتە مایەی خێر و خۆشی و نەمانی نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر وڵات و مرۆڤایەتی بە گشتی.
جەژنی قوربان یەکێکە لە دروشمە گەورەکانی ئیسلام و تەعبیرە لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج و قوربانيدان و دەربڕینی خۆشی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە و نیەتخێری و ئاشتبوونەوە و برایەتی، بۆیە دەبێ هەمومان بەو پەڕی ڕێزەوە لەو دروشمە گەورەی ئیسلام بڕوانین و بیکەینە وێستگەی ئاشبوونەوەی پتری نیشتمانی و هەماهەنگی و یەکڕیزی و برایهتی.
ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و خۆشی و ئاشتی و تەبایی زیاتر و لاپەڕەیەکی تازە بێت بۆ وەلانانی ناکۆکی و لێکنزیکبوونهوهی موسڵمانان لە یەکتر.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەین، خوای گەورە هەموو لایەک سەلامەت بکات و عیبادهت و چاكهی ههموومان قبووڵ بكات. جهژنتان پیرۆز.
ئیمام جومعه و شۆڕای ڕووحانیەتی شاری مههاباد