فیلمی نەفەس لە دەرهێنەریی سیامەند حەسەنپوور، فیلمسازی مەهابادی گەیشتە فێستیڤاڵی نەتەوەیی هونرە دیجیتاڵیەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی سینەما لاوانی مەهاباد ڕایگەیاند: فیلمی نەفەس لە بەرهەمەکانی ئەنجومەنی سینەما لاوانی ئێران لقی مەهابادە کە لە ١٠٠ چرکەدا بەرهەم هاتووە. ئەم فیلمە باس لە تاک لە نێوکۆمەڵگا لە سەردەمی کڕۆنادا دەکا.
ڕەحیم بایزیدی کوتی: لە کۆی ١٣۵ بەرهەمی وەرگیراوه لە بەشی وێنە دیجیتاڵیەکان، ١٠ بەرهەمی کورتەفیلم لەو فێستیڤاڵە وەرگیراون.
ناوبرا هەروەها ڕایگەیاند: سێهەم خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی هونەرە دیجیتاڵییەکان ٢۵ تا ٣١ـی پووشپەڕی ١۴٠٠ لەلایەن ناوەندی فەرهەنگیکۆمەڵایەتیی وەزارەتی علووم لە زانسگای دامغانی پارێزگای سمنان بەڕێوە دەچێت.
بایەزیدی لە کوتاییدا کوتی: سیامەند حەسەنپوور دەرچووی خولی فیلمسازیی ئەنجومەنی سینەما لاوانی مەهابادە کە تا ئێستا دوو بەرهەمی لە کارنامەی خۆیدا هەیە.