تاریخ: ۱۴۰۰/۴/۱۶
تەکنەلۆژیایەکی نوێ وادەکات لەتاریکیدا بەڕونی ببینین
توێژەران پەرەیان بە تەکنەلۆژیایەکی نوێداوە کە بەپێی ئەوە لەتاریکیدا بواری بینینی تەنەکان بەڕوونی دەدات‌و ئەوەش وەک شۆڕشێک لە بواری بینینی شەوان بەگشتی هەژمار دەکرێت.

ئەو تەکنەلۆژیایە لەلایەن تیمێکی نێودەوڵەتیی کە زاناکانی زانکۆی نیشتیمانیی ئوسترالی‌ و زانکۆی نۆتنهام ترنت پێکهاتون، پەرەیپێدراوە، لەڕێگای پەردەیەکی فرە تەنکەوە کە لەسەر ڕوی چاویلکە ئاساییەکان دادەنرێت کاردەکات.

ئەو پەردەیە لە کریستاڵی نانۆیی پێکهاتوەو دەکرێت ڕوناکی تیشکی ژێر سوری نەبینراو بۆ وێنەیەکی بینراو بگۆڕێت.

بەپێی قسەی داهێنەران، ئەو تەکنەلۆژیایە نوێیە زۆر نهێنییەو خەرجی بەرهەمهێنانیشی زۆر کەمە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە جێگرەوەی ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێستا بۆ بینینی شەوانە بەکاردەهێنرێت.