تاریخ: ۱۴۰۰/۲/۲۲
یونسکۆ قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە

بە پێی هەواڵی هاژە، قەڵای کەرکووک لە لایەن ڕێکخراوەی یونسکۆوە خراوەتە لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.
ئەحمەد کازم، بەڕێوەبەی بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق ڕایگەیاند، قەڵای کەرکووک لە لایەن ڕێکخراوەی یونسکۆوە لە نێو لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە خزێندراوە.
ئەحمەد کازم گوتی: ڕێکخراوەی یونسکۆ لەم دواییانەدا قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارەکانی جیهان، ئەمەش بەهۆی مانەوەی ئەم شارە وەک سەمبولی پێکەوە ژیان دێت. بەو پێیەی مزگەوتی دانیالی پێغەمبەر، مزگەوتی گەورە، مزگەوتی عوریان و کلیسای کلدانی ئوم ئەحزانی تێدایە، ئەم شارە لە ئاستی جیهان‌دا بایەخی خۆی پێوە دیارە.
ئەحمەد کازم ڕوونی کردەوە، بڕیارەکە بە گوێرەی پێوەرەکانی ڕۆشنبیری و شارستانییەتی دەگمەنی ئەم شوێنە دراوە، چونکە قەڵای کەرکووک لە ڕووی جۆری بنیاتنان و ئەندازەییەوە دەرخەری قۆناغێکی گرنیگە کە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بایەخی پێدەدرێت.