تاریخ: ۱۴۰۰/۲/۱۱
درێژترین پردی پیادەی هەڵواسراوی جیهان دەکرێتەوە

بە پێی هەواڵی هاژە درێژترین پردی پیادەی هەڵواسراو لە سەرانسەری جیهاندا بڕیارە لە وڵاتی پڕتەقاڵ بکرێتەوە.

ئەم پردە درێژاییەکەی 516 میتر و بەرزاییەکەشی 175 میتر دەبێت.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٩ی ئاپریل / ٩ی گوڵان ڕێگە بە خەڵکی ناوچەکە درا بۆ ئەوەی بەسەر پردەکەدا تێپەڕن و خەڵکێکی زۆریش ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە کە بۆیان ڕەخسێندرابوو تاوەکو ببنە هەوەڵ کەسانێک کە بەسەر پردەکەدا دەپەڕنەوە.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2ی مەیی / ١٢ی گوڵان پرۆژەکە بە شێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە؛ بەرپرسان و خەڵکیش هیوادارن پردەکە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەرتی گەشتیاری ببوژێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی رابردوودا بەهۆی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کڕۆناوە داڕمابوو.

پێش تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە، پردی "چارلس کۆنین" لە بەرزاییەکانی وڵاتی سویس بە درێژترین پردی پیادەی هەڵواسراو لە جیهان‌دا دادەندرا کە دریژاییەکەی 494 و بەرزاییەکەشی نزیکەی 85 میتر ئەژمار دەکرا.