ماڵپەڕە خۆجەییەکانی ناوچەی هەوارمان دەڵێن: دوای هاتنی چاوەدێری یۆنسکۆ لە ساڵی ڕابردوو بۆ هەورامان، دۆسیەی بە جیهانیبوونی ناوچەی هەورامان چاوەڕێی کۆبوونەەوەی ئەندامانی ئەم ناوەندەیە.
پاییزی ساڵی ڕابردوو بوو کە حیسام مەهدی، چاوەدێری یۆنسکۆ بە هاتنی بۆ هەورامان و تاووتوێی لایەنەکانی خەڵکناسی، مێژووی، شارستانییەت، سروشت و ...ـی ئەم ناوچەیە دۆسیەی بەجیهانیبوونی هەورامانی کۆ کردەوە. ئێستا دوای تێپەڕبوونی نیزیکەی ساڵێک لەو سەردانە، چالاکوانان و خەڵکی هەورامان چاوەڕێی بەجیهانیناساندنی ناوچەکەیانن.
لە گەڵاڵەی تۆماری جیهانیی هەورامان، ٢۴ گوند لە پارێزگای کوردستان و ١٢ گوند لە پارێزگای کرماشان تێیدا بەشدارن.
دانیشتنی لێژنەی تاووتوێی تۆماری هەورامان وەک ئاسەواری جیهانی، پووشپەڕی ئەمساڵ ڵە یۆنسکۆ بەڕێوە دەچێ.
تۆماری جیهانیی هەر ناوچە یا ئاسەوارێک، ڕێگەخۆشکەرە بۆ هاتنی زۆرتری گەشتیارانی دەرەکی و نێوخۆیی و گەشەی زۆرتری ناوچەکە.
هەورامانی کوردستانی ئێران هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی کرماشان و و کوردستانە و زێدە لە ٣٠٠ هەزار کەسی حەشیمەتە.