تاریخ: ۱۳۹۹/۱۲/۳۰
درێژترین پردی دەریایی جیهان

بە پێی هەواڵی هاژە، لەوڵاتی چین پردێك بەدرێژایی ٥٥ كیلۆمیتر دروست كراوە کە کاتی گەشت کردن لە ٣ كاتژمێرەوە، بۆ ٣٠خولەك كەم دەكاتەوە.

درێژترین پردی دەریایی، بە بڕی ٢٠ میلیارد دۆلار لە وڵاتی چین دروست كراوە کە شارەكانی هۆنگ كۆنگ و ژووهای بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

ئەم پردە لە شەش ساید دروست كراوە، کە کاتی ساز کردنەکەی ٩ ساڵی خەیاندووە.

پردەكە، درێژی ٥٥ كیلۆمیتری دەبێت و لە هۆنگ كۆنگەوە تا ژووهای، لەپارێزگای گوانگدۆنگی باشووری چین، لەسێ كاتژمێرەوە تا ٣٠ خولەك كاتی گەشت كردن كەم دەكاتەوە .

ئەم پردە، یارمەتی ٦٨میلیۆن كەس لە ١ شاری ئەو ناوچەیە دەكات، تا بەئاسانی گەشتەكانیان بكەن و كارەكانیان ڕاپەڕێنن.