تاریخ: ۱۳۹۹/۱۲/۳۰
لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دزە کراوەتە ناو ٦٠ هەزار دامەزراوەی جیهانیی

بە پێی هەواڵی هاژە، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە نزیکەی ٦٠ هەزار دامەزراوە لەسەر ئاستی جیهان، بەهۆی کەلێنیکەوە لە پرۆگرامی Microsoft Exchange Server "، دزەیان تێدا کراوە.

بەگوێرەی لێدوانی لێپرسراوێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا، چەتەکانی ئینتەرنێت، هەوڵیان داوە بە گەورەترین ژمارە لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر، بەر لەوەی شەریکەی مایکرۆسافت توانی دڵنیایی بدات بە هەموو نوێنەرایەتییەکانی بەشێوەیەکی تەواو زیان بگەیەنن.

سەرچاوەکەی حکومەتی ئەمریکا جەختی کردەوە، زیاتر لە ٦٠ هەزار دامەزراوە لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەمەکانی مایکرۆسافت بەکار دەهێنن و بەهۆی ئەو هەوڵی دزەکردنەوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ژمارەی زیان لێکەوتووەکان بەرەو زیاتر بڕوات، ئەوە ڕووداوەکە وەک قەیرانێکی ئەمنی جیهانی لە قەڵەم دەدرێت.

ئاژانسەکە ڕوونیشی کردۆتەوە، ئیدارەی ئەمریکا هەنگاوی پێویستی لەسەر ئاستی هەموو حکومەتی ئەمریکا، بۆ هەڵسەنگاندن و چارەسەری هەڵسوکەوتی ئەو چەتانەی ئینتەرنێت ناوەتەوە.

لە لایەکی ترەوە وتەبێژێکی کۆشکی سپی کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاندووە، هەڕەشەکە بەردەوامە و لە پەرەسەندن دایە، بۆیە داوای لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت کرد بابەتەکە بە بایەخەوە وەربگرن.