تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۷
بایسیکڵی هەتاوی به‌رهه‌مهێنرا/شارژ کردنه‌وه‌ به‌ بلووتووس
کۆمپانیەکی فەڕەنسی بە ناوی Rool in لە پیشانگای ٢٠١٧ ی بەرهەمە ئەلکتریکیەکانی(CES) بایسیکڵی هەتاوی ڕوونوێنی دەکات.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئاڵبەت ئەم گەڵاڵەیە شتێکی سەیر سەمەرە نیە. پێشتر کۆمپانیای Geo Orbital یش چەرخی جودا کەرەوەی بۆ بایسیکڵ داڕشتبوو کە بایسیکڵەکەی دەکردە بایسیکڵی ئەلکتریکی. بەڵام نموونە نوێیەکە چەرخی جیاوازی هەیە.

چەرخەکانی بایسیکڵی Rool in  خانەی فتولتاییکی هەیە کە هاوکات لە گەڵ پداڵ دا باسیکلەکە شارژ دەکاتەوە. بەم بۆنەوە ئیدی پێویست بە شارژر و سیمی کارەبا ناکات.

ئەم بایسیکڵە بە کەرەسەی بلوتووسەو پێوەند دەخواتەوە بە بەرنامەی مۆبایلێکەوە. بەکار هێنەر دەتوانێت بە پێی خیرایی بایسیکڵەکەی ئەندازەی شارژی بایسیکڵەکە ڕێک بکات. هەروەها بایسیکڵی هەتاوی سیستەمی دۆزینەوەی شوێنی هەیە کە ئەمە دەتوانێت باشترین شوێن بۆ ڕاگرتنی بایسیکڵ و شارژەکەی بدۆزێتەوە.

 بە وتەی کۆمپانیاکە ئامانج لە دروست کردنی ئەو بایسیکڵە هاتوچۆی هاسان و پاکی شارە