تاریخ: ۱۳۹۹/۱۲/۱۷
یەکەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسمان دروست دەکرێت

ماڵپەڕی "ئیندیپێندنت" لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە کە بڕیارە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە گەشتەکەیاندا بە تەواوی لە زەوی دوور بکەونەوە، هۆتێلێک لە بۆشایی ئاسماندا دروست دەکەن.

هۆتێلەکە لە ژێر ناوی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی "ڤۆیگار کلاس" دروست دەکرێت و شەریکەی "ئۆ ئەی سی" لە پشت بیرۆکەی ئەم کارەیە و بڕیارە لە ساڵی 2025 دەست بە دروست کردنی بکات.

بە پێی پلانی ئەم پرۆژەیە، هۆتێلەکە ژووری نوستن، ڕێستوران، هۆڵی وەرزشی و... تێدا دەبێت کە گەڵاڵەکەی لە شێوەی بازنەیی دەبێت و شوێنی 400 میوانی تێدا دروست دەکرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بە پێی پلانی پڕۆژەکە بڕیارە ئەم هۆتێلە لە ساڵی 2027 دا بکرێتەوە.