تاریخ: ۱۳۹۹/۱۲/۱۶
بۆ یەکەمجار تابلۆیەکی پیکاسۆ لە سلێمانی نمایش کرا

بە پێی هەواڵی هاژە، بۆ یەکەمجار لە پێشانگایەکدا لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە تابلۆیەکی ھونەمەرند پاپلۆ پیکاسۆ لە سلێمانی نمایش دەکرێت.
بەختیار سەعید بەرێوەبەری ناوەندی ٧ ڕەنگە لە سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی ناوەندی ٧ ڕەنگە پیشانگایەک بە ھاوکاری مۆزەخانەی سەلاح حیسانی کراوەتەوە.
بە وتەی ناوبراو پیشانگاکە ١ی ماڕسی ٢٠٢١ / ١١ ڕەشەممەی ٢٧٢٠ لە ھۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە کراوەتەوە، کە لەوێدا ژمارەیەک تابلۆی شێوەکارانی جیھان و کوردستان نمایش دەکرێت.
بە گوتەی بەختیار سەعید لەم پیشانگایەدا تابلۆیەکی پاپلو پیکاسۆ ھونەرمەندی ناوداری جیھانی بۆ یەکەم جار لە کوردستان نمایش دەکردرێت.
پاپلو پیکاسۆ لە ساڵی ١٨٨١ لە شاری مالەگەی ئیسپانیا لە دایک‌بووە، وێنەکێش و ھونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرتاش بووە کە وەک دامەزرێنەری قوتابخانەی شەش لایەنەی ھونەری دەناسرێت هەر بۆیە ناوبراو بە یەکێک لە ھونەرمەندانی گەورەی سەدەی بیستەم لە قەڵەم دەدرێت.