بیستەمین کۆڕی شرۆڤەو لێکدانەوەی کتێب لە لایان "ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" بە شێوەی ئانلاین و نووسراوە لە فەزای مەجازی "ژووری دیالۆگ" بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوی پێشوو لە لایان بەڕێوبەرانی ئەم کۆبوونەوانە لە دوو شەوی پێنج شەممە ۳۰ی ڕێبەندان و شەممە ۲ی ڕەشەممەی ۲۷۲۰ی کوردی، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی ڕێزگرتن لە زمانی زگماکی"دایکی" کاتژمێر ۱۰ی شەو کتێبی"جەمشید خانی مامم" نووسراوەی مامۆستای کورد "بەختیار عەلی" خسترا بەر تیشکی خوێندنەوە. ئەو ڕۆمانە کە بە شێوازی ڕێئالیسم سیحراوی دەستەبەر دەکرێ کە لە ساڵی ۲۰۱۰ی کوردی چاپ و بڵاو دبێتەوە. خاتوونانەکانی هۆگر بە کتێب و خوێندنەوە لە هەڵسەنگاندنی خۆیاندا بە گۆشەنیگای تایبەتەوە و بە دەربەینی ڕوانگەو بۆچوونی جیاواز، یا ڕەستە هەڵبژاردەکانی کتێب، پاراگرافی زێرین و ژیان و کەسایەتی نووسەر کۆبوونەوەکەی ئەم شەوی ئێمەیان ڕازاواتر کرد. ئەم بەڕێزانەی لە لێکدانەوەی ئەم جارەی ئێمەدا بەشداریان هەبوو بریتن لە:
۱. "لالە ڕیحانی" توژینەوەیەک لە سەر ڕوداوەکانی ئێران و عێراق لە ساڵانی ۱۹۷۹ تا ۲۰۱۰ لە کتێبی جەمشید خانی ماممی هێنا ئاراوا.
۲. "سوغرا ڕەزگەیی" بە خوێندنەوەیەک لە ژێر ناوی (جەمشید خانی مامم هێمای گەلی کوردە کە بێ کێش و بێدەسەڵات کراوە و با دەگەڵ خۆی دەێبا).
۳. "لەیلا عەباسی تاهیر" لە وتاری خۆیاندا ژیاننامە، ناوەرۆک و ڕستە هەڵبژاردەکانی، کتێبی ناوبراو، هەر وەها بەڕێزیان لێکدانەوەیەکی چڕو پڕیان لەسەر کتێبەکە پێشکەش بە هۆگرانی کۆڕەکە کرد.
٤. "چیمەن سانیار" لە نووسراوەی خۆیان دا سووکە ئاورێکی داوە لە کتێبی "جەمشید خانی مامم".
٥. "گەلاوێژ بەیگ نیا" لە وتاری خۆیاندا ئاماژە بە واقعیات و حەحیقەت دەکا کە لەگەڵ باوەر و خەیال و خورافەکان تێکەل دەبێ و لە تاریکایی مێژوو ژیانی مرۆڤی کورد دەدوێ تا ئەو جێگایەی کە سێبەرەکان زیندوو دەنێو رۆماندا هەنگاو هەلدێنن بۆ ئاشکرابوونی حەقیقەتی ژیان و بوون.
٦. خوێندنەوەیەکی کورت و پۆختەیەک لە ڕۆمانی"جەمشید خانی مامم" لەلایان "ڕۆئێا ئاسیابان".
۷. "نادیا برخانە" لە لێکدانەوەی خۆیان دا ئاماژە بە نەبوونی ئایدۆلۆژی تایبەتی کورد دەکا کە وا چۆن لە ناو خۆی دا هیچ بیرێکی تازە و پڕ هەڵنەقولیوە و هەر جارێ ڕوو لە ئایدۆلۆژییەکی تر دەکا.
٨. "چرۆ پەرویزنیا" لە وتاری خۆیان دا ئاماژە بە چەند تەوەری تایبەت دەکا وەک: پەروەردەو نەتەوە، پرسی ناسنامەی نەتەویی، و پێناسەیەک لە سەر گەڵی کورد.
"جەمشید لە بیرێتی تا لە ئاسماندا بوو هەر کۆمۆنیست بوو، بەڵام هێندەی لەو سەربانەدا نیشتەوە، ئیدی کۆمۆنیست نامێنێت. بایەک کە جەمشید لە باشوورەوە بۆ باکوور هەڵدەگرێت، ئەوە لە بیر جەمشید دەباتەوە کە جاران چی بووە.... زۆر جاری دیش کە با جەمشید دەبات، هێندەی دەگاتەوە سەر زەوی شتێکی گرنگی تیا دەگۆڕێت و خولیایەکی قووڵ و شێتانەی تیا وەردەگەڕێت، جار دوای جاریش و لەگەڵ هەموو کەوتنە خوارەوەیەکدا بەشێکی یادەوەرییەکانی وندەبن و هەندێکی کاڵتــر و کاڵتــر دەبنەوە.
"جەمشید خانی مامم"
شایانی باسە لە پاژی کۆتایی ئەم کۆڕە ئانلاینە هاوڕێیانی ترمان بە ڕوانگەی جیاواز و پێشنیاری تایبەت پێشوازیکی گەرمیان لە بژاردەی ئەو جارەمان کرد و بۆ مانگی داهاتوو خاتوونانەکان جەخت دەخەنە سەر کتێبی "نان و شراب" نووسراوەی" اینیاتسیو سیلونە"وەرگێڕانی"محەممەد قازی".جێ ئاماژەیە ئەم کۆبوونەوانە بە بەڕێوبەرایەتی خاتوو"چرۆ پەرویزنیا" و هەر وەها یارمەتی خاتوو"گەلاوێژ بەیگ نیا" پێک هاتبوو. لەسەر داوای گشتی خاتوونانی کتێب و دیالۆگ ئەم جارەش بانگهێشت دەکەین لە سەرجەم خاتوونانەکان بۆ بەشداری زیاتر لەم کۆبوونەوانەدا هاوڕامان بن. بمێنن ئەو خاتوونانی بەرەی هەتاون.