تاریخ: ۱۳۹۹/۱۲/۳
شەریکەی فۆرد ساڵی ٢٠٣٠ تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

بە پێی هەواڵی هاژە، شەریکەی فۆرد کە بە یەکێک لە شەریکە گەورەکانی ئۆتۆمبێل لە جیهان دادەدەندرێ، لە هەواڵێک‌دا ڕایگەیاندووە کە بە نیازە تا ساڵی ٢٠٣٠ بە تەواوی سیستمی بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی کارخانەکەی بۆ شەریەکەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بگۆڕێت.

شەریکەی فۆرد کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیشتەجێیە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کار لەسەر پلانێک دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەتەواوەتیی بۆ شەریکەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی یان هایبێرد بگۆڕێت، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش فۆرد یەک میلیارد دۆلار وەبەرهێنان لە کارگەکەی لە وڵاتی ئەڵمان‌دا دەکات.

لە لایەکی دیەش ڕا باس لەوەش کراوە کە وەبەرهێنانەکەی فۆرد لە کارگەی وڵاتی ئەڵمان، لە گەڵاڵەی دایە کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بتوانێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمبهێنێت.

ئەو هەنگاوەی شەریکە ئەمەریکایەکە لە چوارچێوەی پلانێک دایە بۆ وەبەرهێنانی ٢٩ میلیارد دۆلار تا ساڵی ٢٠٢٥ لە پێناو گۆڕینی تەواوەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و دەست هەڵگرتن لە ئۆتۆمبێلی ئەمڕۆیی دەبێت، کە ئەوەش هاوشێوەی پلانی ژمارەیەک لە شەریکەکانی جیهانە کە ڕایانگەیاندووە بەرەو بەرهەمهێنانی کارەبایی هەنگاو دەنێن، بەڵام بەو خێراییە نابێت کە فۆرد لە هەمبەر ئەو پڕۆسەیەدا گرتوویەتە بەر.

پێشتریش ڤۆڵگس ڤاگن بەڵێنی دابوو کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥، یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت، هەر لە هەمان بەرنامەی شەریکەکانی ئۆتۆمبێل‌دا مێرسێدس‌یش نیازی بەرهەمهێنانی ٦ جۆر لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە دارێژەری خۆیدا هەیە.

شایانی ئاماژەیە کە "هێنری فۆرد" کەسێک بوو کە شەریکەی "فۆرد"ی لە ٣ێی نۆڤامبەری ١٩٠١ دا دامەزراند، دوای کەمتر لە دوو ساڵان نێوی ئەو شەریکەیە بە "شەریکەی مۆتۆر کادیلاک /Cadillac Motor Company " گۆڕدرا و هێنری فۆرد لەم شەریکەیە هاتە دەر و ئەوی بەجێ هێشت.

شەریکەیەی فۆردی ئێستا کە وا بڕیارە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت، لە ١٦ ژوئەنی ١٩٠٣ بە یارمەتی ١٢ وەبەرهێنەر لە لایان "هێنری فۆرد"ەوە دامەزرا.