فەرماندەی گشتیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک-دوبزی هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تیکرده‌وه که عه‌بادی و بارزانی رێککه‌وتبێتن له سه‌ر کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دوای شه‌ڕی موسڵ.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرووک- دوبزی هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ باس نیووز کردانه‌وه‌ی توندیبه وته‌یه‌کی ئەحمەد ئەسەدی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی نیشان دا.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی دوێنی له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مێهر وتبووی:سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتوون که دوای شه‌ڕی موسڵ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشتر تێدا بووه.
له وڵامدانه‌وه به‌م وته‌یه‌ی وته‌بیژی حه‌شدی شه‌عبی، که‌مال که‌رکووکی ڕایگه‌یاند: "پێشمەرگە خاکی کوردستان لە تیرۆرستان پاک دەکاتەوە و دەیپارێزێت".
ڕاشیگه‌یاند که وتەبێژی حەشدی شەعبی خەڵەفاوە، ئەگەرنا لە کوێ ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی پێشمەرگە کراوە؟ ".
ئه‌وه‌شی وت که "هێزی پێشمەرگە لە خاکی خۆیدا بەرگری دەکات و چالاکانە بەشدارە لە ڕوووبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش"