تاریخ: ۱۳۹۹/۱۱/۲۸
ئه‌و وێنانه‌ی دڵی هەموانی هه‌ژاند
لە کۆتاییەکانی دەیەی 70 و سەرەتاکانی دەیەی 80ی هەتاوی بازاڕچەی کۆنی مەهاباد به 291 دوکان دەستی بە کار کرد.
شوێنێک کە زۆر زوو بوو بە ناوەندێکی گرینگی فرۆشی کە‌ل‌وپەلی ناوماڵ بە کوالێتی بەرز و وەک پوتانسیەلێکی بەهێز لە بووژانەوەی ئابووری شاری مەهاباددا ڕۆڵی بینی.
بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی پەتای کڕۆنا بۆ ماوەی پتر لە دوو مانگ لە سەرەتای ساڵ، دەرگاکانی بازاڕ و بازاڕچەی مەهابادی گاڵە دا.
لە دوا چرکەکانی شەوی هەینی 24ی ڕێبەندان، دووکەڵێکی ڕەش بەسەر بازارچەی کۆندا بەدی کرا و بڵێسەی ئاگر هەر کات خەریک بوو پەرەی دەستاند.
10 گرووپ لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شارەکانی مەهاباد، گوێک تەپە، خەلیفان، نەغەدە و میاندواو خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.
ئاگر کاتژمێر 2:15 بەربەیانی شەممە 25ی ڕێبەندان کوژێندرایەوە.
ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری بازاڕچەی کۆنی مەهاباد بە هاژەی وت: تا ئێستا بە پێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان 70 دوکان به تەواوی لە ئاگردا سووتاون و میچ و دیوارەکانی بازاڕچە بۆ ئاسانکاری لە کوژانەوەی ئاگر ڕووخێندراون.
لە کارەساتی ئاگرکەوتنی بازاڕچەی کۆنی مەهاباد دوو کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و 29 کەسی مەدەنی بەرکەوتوون و لە نەخۆشخانەی مەهاباد چارەسەریان بۆ کراوە.
بە قەرەبوو کردنەوەی زیانەکان و نۆژەن کردنەوەی بازاڕچە تا پێش سەری ساڵ، هیوا و هومێد دەگەڕێنینەوە ناو دڵی هاووڵاتییانمان و لە جەرگەی کارەساتدا بەجێیان ناهێڵین.
 
وێنه‌:کەیوان کەریمی