سەعدوون مازووجی
سه‌ر کۆماری وڵات ئاغای دوکتور حه‌سه‌نی ڕووحانی له به‌ره‌به‌ری سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵبژێردرانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م یه‌کێك له هه‌ستیارترین سه‌فه‌ره ناو پارێزگایه‌کانی خۆی به‌ڕێوه برد و پێی ده پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژ ئاوا نا. ئه‌وه له کاتێك دا بوو ده‌مێك بوو به‌رپرسانی پارێزگا چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رۆک ده‌وڵه‌تێکیان ده‌کرد که کار و کرده‌وه‌یانی به‌دڵ نه‌بوو. چاوه‌دێران وایان لێکدهداوه ئاغای ڕووحانی که ئێستاش هه‌ست به قورسایی ڕای کوردان له هه‌ڵبژاردنی خۆی دا ده‌کا، له سیاسه‌ته قه‌ومیه‌کانی ئاغای قوربانعهلیسهعادهت(ئوستاندار) ڕازی نیه. تیمی به‌رێوه‌به‌ری پارێزگا نه‌ته‌نیا ڕێچاره‌یه‌کی بۆ کێشه‌ی دابه‌شینه‌وه عادڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و مه‌عریفه‌ت له نێوان دوو پێکهاته‌ی ئیتنیکی سه‌ره‌کی پارێزگا واتا کورد و تورك پێ نه‌بووه، به‌ڵکه خۆی بۆته به‌شێك له کێشه‌که. کاربه‌دستانی پارێزگا چه‌ند ساڵێکه هاوسۆزیه‌کی ترس هێنه‌ریان له گه‌ڵ کۆڕ و کۆمه‌ڵه ده‌مارگرژه قه‌ومییه تورکه‌کان ده‌ست پێکردووه . ئه‌و هاو سۆزیه بێ له تووڕه‌یی خه‌ڵکی بێ به‌شکراوی کورد، نیگه‌رانی مشورخۆرانی یه‌کێتی ئێرانی له ئاستی حکوومه‌تی و ناحکوومه‌تی دا لێکه‌وتۆته‌وه. سه‌ر ده‌وڵه‌ت و هاوکاران و هاوڕێیانی له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاوادا و له دوو ڕۆژ دا دوو شاری گرینگی پارێزگا، واتا ورمێ و مه‌هابادیان به پارێزه‌وه به‌سه‌ر کرده‌وه و گه‌لێک که‌س و که‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی و فه‌رهه‌نگیان به‌سه‌ر هه‌ڵوێست و دژکرده‌وه داخست. له نێو ئه‌و گشته هه‌ڵوێست و دژکرده‌وه‌یه دا هه‌ڵوێستی ئاغای دوکتور قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری شاری بۆکان له مه‌جلیس به هۆی دژوازیهوه زیاتر له هه‌موان که‌وته به‌ر سرنجی ڕاگه‌یه‌نه‌ر و به‌رده‌نگ و چالاکانی بواره جیا جیاکانی کوردستان و بگره عه‌جه‌موستان و دژکرده‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره له وتوێژێک دا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی کورد پرێس، به شێوه‌یه‌کی ناشیاو و نازانستی پانتورکیسم و بزووتنه‌وه‌ی کوردی هاوسه‌نگ قه‌بڵاندن و وه‌باڵی پهرهنهئهستاندوویی و دواکه‌وتووی پارێزگا خسته ئه‌ستۆی پان تورکیست و پان کوردیستهکان و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی له خه‌تا بێبه‌ری نواند.
شك له‌وه دا نیه ده‌مارگرژی ده هه‌موو بیچمه‌کانی ئاینی و قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی و ... دا دواکه‌وتوویی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و ماڵ وێرانی لێده‌که‌وێته‌وه. حاشا هه‌ڵنه‌گره هۆکاری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی دونیا به‌گشتی و شه‌ڕی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می دهمارگژیه، که پان تورکیسمیش یه‌کێك له بیچمه‌کانی ئه‌وه.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی هۆویهتخوازی کورد که خاوه‌نی مێژوویه‌کی شیاوی سرنجه سه‌لماندوویه‌تی توانای خۆ ڕێکخستن و حاوانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێکهاته ئیتنیکیه‌کانی جیرانی خۆی هه‌یه و بزاوێکی خاوه‌ن پرنسیبه له‌و پێیه‌دا. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له درێژه‌ی ئاژوانی ڕووه‌و ئامانجان دا فه‌رهه‌نگێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دێمۆکڕاتیکیشی له کومه‌ڵگای کوردستان دا سه‌قامگیر کردووه . هه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه له هه‌ستیارترین ساته وه‌خته‌کان دا کوردی له ده‌مارگرژی و پێ هه‌ڵپڕژان و توند و تیژی پرینگاندۆتهوه . مێژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد تژیه له بیره‌وه‌ری له‌سه‌ره‌خۆیی و لێبووردوویی و فریا که‌وتن و به‌هاناوه چوونی نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری له ناوچه‌ی موکریان، که گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی جیرانه‌تی و تێکبهزیوی موڵکی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ریه. هیچ دوور نه‌چین ده‌توانین ئاماژه به سه‌بر و له‌سه‌ره‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێشڕه‌وانی له رووداوی یاریگه‌ی ئه‌لغه‌دیری ورمێ له ساڵی ڕابردوودا بکه‌ین. ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ کرا و زۆر خاڵی ورد و درشتی تر له چاوی یار و نه‌یاری نه‌ته‌وه‌ی کورد ون نه‌بوون و هه‌موو لایه‌ک دانی پێدا دێنن. که‌متر که‌س بێ له پان توورکه‌کان هه‌یه به‌ڕێزه‌وه یادی تایبه‌تمه‌ندیه دێمۆکڕاتیکه‌کانی کورد نه‌کا.
به‌ڵام بۆ ده‌بێ ئه‌و قه‌بڵاندنه به زاری به‌ڕێز عوسمانی دا هاتبێ ؟! تۆ بڵێی ئه‌و له‌و بڕوایه دابێ که پان کوردیسمیش بونی هه‌یه و هاوشانی پان تورکیسمه و هۆکاری دواکه‌وتوویی پارێزگایه؟! هه‌ر وه‌ك ئاماژه کرا نه‌یارانی بێ ئینسافی بزووتنه‌وه‌ی کوردیش له ده‌کار کردنی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌گه‌له بۆ چالاکانی هۆویهتخوازی کورد پارێز ده‌که‌ن. وێناچێ ئاغای عوسمانیش ئاگای له‌و ڕاستیانه نه‌بێ و بڕوای به‌و ده‌سته‌واژه‌یه هه‌بێ که ده‌کاری کردووه. وادێته به‌ر زه‌ین ئاغای عوسمانیش وه‌ك هێندێک که‌س له سه‌ر ماهیه‌ت و چێهتی پان تورکیسم به هه‌ڵه چووبێ. له‌و ساته هه‌ستیاره دا کاتێك به نابه‌دڵیه‌وه قسه‌کانی ئاغای عوسمانی له په‌نا قسه قه‌به و ههڵماسیوهکانی ئاغای قازی‌پوور نوێنه‌ری ورمێ داده‌نێی ئازارێکی مانادار خۆ به گیانت داده‌کا. پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه جارێك قسه‌ی خۆی و هاوکارانی کوردی به قسه‌ی قازی پوور و هاوکارانی ئازه‌ری ئه‌و بگرێ و جا ئه‌و جار داوه‌ری بکا. هه‌ڵبه‌ت که‌س ڕاناسپێرێ نوێنه‌ری کورد ئه‌ده‌بیاتی هاوشانی قازی‌پوور ده‌کار بکا و ئه‌وه‌ی هاته به‌ر باس بۆ له په‌نا یه‌ک دانان و هه‌ڵاواردن بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به ڕابردووی ئه‌و نوێنه‌ره له‌و چه‌ند ساڵ ئهندامهتیهی مه‌جلیس دا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و زۆر جار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌کانی خۆی زمانی به پێچه‌وانه‌ی بڕوای گه‌ڕاوه. ئه‌و نوێنه‌ره له هه‌ڵوێسته ناوه و، واوه قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی دا زۆر جار تووشی ئه‌و گێژه‌نه ئه‌زموونانه هاتووه. هه‌ڵوێست و وه‌رگه‌ڕانی له هه‌ڵبژاردنه کێشه له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆك کۆماری ساڵی 88 و شه‌ڕه نائه‌خلاقیه‌کانی له گه‌ڵ ڕه‌قیبانی و هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌ڵ هاوکارانی و ... هه‌موو پێشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن ئاغای عوسمانی له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌ی بیر و بڕوای خۆی و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تاکه که‌سی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندبێ. ڕه‌فتار ناسی سیاسیانی له‌و تیپ و تاقمه پێمان ده‌ڵی له باشترین حاڵه‌ت دا، ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌واڵ به‌ندییه‌کانی ناو مه‌جلیس بووبێته هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێسته. ئه‌گینا ده‌بێ بۆ هۆ و ئه‌گه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر بچووکتر و تاکه که‌سی تر بگه‌ڕێین. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه ئاگای له هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کرده‌یه نه‌بووبێ و نه‌یزانیبێ چ خه‌سارێکی ده‌گه‌یه‌نێته ویست و داخوازه‌کانی خه‌ڵکی موکریان و بزووتنه‌وه‌ی خودان ناسنامه‌ی کورد و به‌هه‌ڵه‌یان بردبێ. چی بوون و چۆن بوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ر چه‌ند بایخێکی ئه‌وتۆی نیه و له بنه‌ڕه‌ت ڕا له ڕه‌خنه‌ی سیاسی دا نیه‌ت خوێندنه‌وه ڕه‌وا نیه. به‌ڵام شیاوی لێوردبوونه‌وه‌یه و له‌وانه‌یه کاردانه‌وه‌ی نه‌رینی له سه‌ر چاره‌نووسی زۆر کارێکتێری سیاسی به هێزتر له ناو براو هه‌بێ، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و باس و بیرانه پێویسته ئاغای دوکتور قه‌سیم عوسمانی داوای لێبووردن بکا له خه‌ڵکی کورد و شاروومهندانێك که نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کا.
سەرچاوە: دەنگی کوردستان