به پێی هه‌واڵیی هاژه، سه‌رۆکی فەرمانگەی ته‌ندروستیی مه‌هاباد دوایین ڕێژەی تووشبووان، قوربانیان و کەسانی خەوێندراو لە نەخۆشخانەی بە هۆی کڕۆنا ڕاگه‌یاند.
دکتور ئه‌میر بێهزاد به هه‌واڵنێری هاژه‌ی وت: به پێی ئاماره فەرمییەکان ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی کڕۆنا له مه‌هاباد، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه کردنییەوە هەر هەتا ئێستا گه‌یشتووەته ۶ هه‌زار و 135 کەس.
وتیشی: هەنووکە 26 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد له ژێر چاوه‌دێریدان کە له‌و ئاماره 12 کەس تێستەکەیان پۆزێتیڤە و ئەنجامی تێستی 14 کەسی دیکە نێگهتیوه یان نادیاره.
بێهزاد باسی له‌وه‌ش کرد هه‌ر ئێستا 9 نه‌خۆش له به‌شی ICU له ژێر چاوه‌دێری وردن کە 3 کەسیان لە ژێر ئامێری وێنتیلاتۆردان.
له حالێک‌دا له ڕاگه‌یه‌ندراوی زانکۆی پزشکی ورمێ ڕێژه‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا له مه‌هاباد 295 کەس ڕاگەینراوە،، بێهزاد ده‌لێت به سرنج‌دان بهوەیکه زۆرێک له شارۆمه‌ندانی مه‌هابادی نیشته‌جێ شاره‌کانی دیکه‌ن و له کاتی مردن به کڕۆنا به ڕێژه‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا له مه‌هاباد زیاد ده‌کرێن ئه‌و ڕێژه‌یه ڕاگه‌یندراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی شارۆمه‌ندانی مه‌هابادی که له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد گیانیان له ده‌ست داوه 285 کەسە.