تاریخ: ۱۳۹۹/۹/۲۶
هونەرمەندێکی کورد لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد
بە پێی هەواڵیی هاژە، قادر قادری ناسراو بە قودرەت ئاغایی ژەنیاری بەناوبانگی نایە، بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی سەرماوەز لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەو هونەرمەندە لە دایکبووی ساڵی 1306ی هەتاوییه و ژەنیاری بۆ هونەرمەندان حەسەن زیرەک، محەممەدماملێ، سەید محەممەد سەفایی و... کردووە.
هونەرمەند قودرەت ئاغایی لە تەمەنی نەوجوانییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، تووزەلە و زوڕنا کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیواڵەکان بەشداری کردووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێگراوە.
ماوەی سێ مانگ بوو تووشی نەخۆشی بوو و بەربەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. بڕیاره تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک بسپێردرێ.