سه‌ربازێکی مه‌ریوانی به ناوی سه‌ید محه‌مه‌د باخته‌ر، له سه‌ربازخانه‌ی عه‌جه‌ب شێر، به هۆی ڕزگار کردنی سه‌گێک له ته‌لی سه‌ربازخانه‌که، مینێک به ڕوویدا ته‌قیه‌وه و و لاقی له ده‌ست دا.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، سه‌ید محه‌مه‌د باخته‌ر خه‌ڵکی گوندی شێخانه له مه‌ریوان و ته‌مه‌نی ۱۹ ساڵه، محه‌مه‌د باخته‌ر به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی خولی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌جه‌ب شێر کراوه، ئه‌م بنکه سه‌ربازییه ده‌که‌وێته پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات له ئێران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا سه‌گێک له ته‌لی ده‌ور سه‌ربازخانه‌که گیر ده‌کات و ئه‌م سه‌ربازه مهریوانییهش هه‌وڵ ده‌دات تاکوو سگهکه له دڕووی ته‌له‌کان ئازاد بکات و به‌م هۆیه‌شه‌وه مینی ناو ته‌له‌کان به‌ڕوویدا ده‌ته‌قێته‌وه و لاقی له ده‌ست ده‌دات.
ته‌رکشی مینه‌که به‌ر پاژنه‌ی پێی سه‌ربازه مهریوانییهکه که‌وتووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه لاقێکی له پاژنه به‌ره‌وخواره‌وه پچڕاوه.
به‌رپرسانی سه‌ربازخانه‌که، محه‌مه‌د باخهتر ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ته‌ورێز ده‌که‌ن و خه‌ڵکی شاری ته‌ورێز و هێندێک لە شارەکانی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕووداوه‌که ده‌بیستن، بۆ ڕێزگرتن له‌م سه‌ربازه که گیانی خۆی فیدای ڕزگار کردنی گیانی ئاژه‌ڵێک کردووه، سه‌ردانی ده‌که‌ن و ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌ن.
سه‌ردان له‌م سه‌ربازه مه‌ریوانه یه‌کجار زۆر بووه چی دیکه نه‌خۆشخانه‌که توانی قبووڵ کردنی خه‌ڵکی شاره‌که‌ی نییه.