بە پێی هەواڵیی هاژه، لەدوای خانەنشین بوونی د.ئیرەج شوجاعی فەرمانداری مەهاباد، سەرەتای حەفتەی داهاتوو د.عارف خدرلوو وەک سەرپەرستی فرمانداری مەهاباد دەستنیشان دەکرێ.
عارف خدرلوو لە کوردانی کورمانجی سەڵماسه و خاوەن بڕوانامەی عومڕان لە بەشی بوولەرزەیە. ئەو ئێستا سەرۆکی گشتی کاروباری ئاوایی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و پێشتریش بەخشداری کوهسار بووە.
ئیرەج شوجاعی لە 14ی ڕەشەممەی 95ی هەتاوییەوە فەرمانداری مەهاباد بووە.