توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، كه به رێژه‌ی زیاتر له 2 له‌سه 3ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به په‌تای كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێندرێن، دوای ده‌رچوونیان له نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 7 مانگ به‌ده‌ست مانه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن.
توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دوای 54 رۆژ له ده‌رچوونیان له نه‌خۆشخانه، 69%ی نه‌خۆشه‌كان به‌ده‌ست ماندووبوونه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌كاتێكدا 53%ـیان به‌رده‌وام هه‌ست به هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه له 34%ی چاكبووه‌كان كۆكه‌یان ده‌مێنێت و له 15%ی نه‌خۆشه‌كانیش تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی ده‌بن.
وێڕای ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به هاوكاری له نێوان پزیشكانی Royal Free London و نه‌خۆشخانه‌كانی NHS Trustی سه‌ر به زانكۆی له‌نده‌ن (UCLH) ئه‌نجامدراوه، له وێنه‌ی تیشكیدا سییه‌كانی له 38%ی نه‌خۆشه‌كان دووای چاكبوونه‌وه‌یان ئاسایی ده‌رناكه‌ون.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆره سوابنا ماندال، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی پزیشكیی UCL گوتی: داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، "كۆڤیدی درێژخایه‌ن" دیارده‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و پێویسته تویژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له چاره‌سه‌ركردنی نیشانه درێژخایه‌نه‌كانی كۆرۆنا بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن تا ئاستێك له مه‌ترسیدان، كه پێویستییان به چاودێری نه‌خۆشخانه هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه له په‌تاكه چاك ده‌بنه‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ده‌ست نیشانه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن".
هاوكات پرۆفیسۆر جۆن هێرست، له به‌شی پزیشكی له UCL گوتی: تێگه‌یشتن له كۆرۆنای درێژخایه‌ن زۆر گرنگه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ئه‌زموونه‌دا تێپه‌ڕیون، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست ببنه‌وه و بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه ده‌ره‌نجامه‌كانی له گۆڤاری Thoraxی پزیشكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیمی تویژه‌ران له نۆڕینگه‌یه‌كی تایبه‌تدا چاودێری نیشانه ده‌روونی و فیسیۆلۆجییهكانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیان كردووه، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌نجامی پشكنینی 384 نه‌خۆش پۆزه‌تیڤ بووه و له نه‌خۆشخانه‌كانی بارنت، رۆیال فری و UCLH چاره‌سه‌ركراون و تێكڕای ماوه‌ی ناوه‌ندینه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه له نه‌خۆشخانه 6.5 رۆژ بووه.
دواتریش سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان بانگهێشت كراون یانیش یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی خۆیان سه‌ردانیان كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه تێكڕای ماوه‌ی ناوه‌ندینه‌ی مانه‌وه‌ی نیشانه‌كان تا 54 رۆژ به‌رده‌وام بووه.
ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وێنه‌ی تیشكییان بۆ ئه‌نجام دراوه، له‌كاتی ده‌رچوونیشیان له نه‌خۆشخانه نیشانه‌ی په‌تاكه‌یان له‌گه‌ڵ ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا 62%ی نه‌خۆشه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی دووه‌م وێنه‌ی تیشكی، وینه‌كه ئاسایی ده‌ركه‌وتووه.
هاوكات توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له هه‌ر 10 كه‌س یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی وێنه‌ی تیشكییان گرتووه، ده‌ركه‌وتووه كه دۆخه‌كه‌یان له‌و كاته خراپتر بووه كه له نه‌خۆشخانه ده‌رچوونه.
زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه تێبینی ژماره‌یه‌ك ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م توێژینه‌وه‌كه‌یان كرووه، له‌وانه‌ش توێژینه‌وه‌كه ته‌نیا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وه‌رگرتووه، كه تووشبوونیان به SARS-CoV-2 پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ییان به‌وه‌شداوه، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه، بۆ دووباره لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانیان ئاماده نه‌بوون.