به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پزیشکی یاسایی کرماشان ڕایگەیاند: 13 که‌س (2 ژن و 11 پیاو) لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووەوە به هۆی تهشەنهی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لەم پارێزگایه گیانیان لە دەست داوە.
دکتور محەممهد سەلیم خانی دەڵێت: پشکنینی هەر 13 تەرم له ناوەندەکانی پزیشکی یاسایی پارێزگا مه‌رگ به هۆی مەسمووم بوون به گازی مۆبۆکسیدی کەربۆنیان سەلماندووە که ئه‌م ڕاده‌یه به ڕێژه‌ی ساڵی ڕابردوو که چوار ژن و هه‌شت پیاو بوون، زیادی کردووە.
به‌ڕێوەبه‌ری گشتی پزیشکی یاسایی کرماشان، هەروەها باس له خنکانی 31 کەس له ئاوەکانی ئه‌م پارێزگایه له سەرەتای ساڵه‌وە تاکوو کۆتایی مانگی ڕەزبەر دەکات، که 17 کەسیان له چۆم و ڕووبارەکان، 4 کەس له زەریاچهی دەستکردی و ئاوبەندەکان، 8 که‌س له زەریاچەی سرووشتی، 1 که‌س له ئه‌ستێر و که‌سێکیش له حهوزەکانی ئاویدا خنکاون.
خانی وتیشی: 23 کەس (1 ژن و 22 پیاو) له کاتی کارکردن‌دا به ڕووداو گیانیان له دەست داوە.